هه‌موو شتێك له باره‌ی تای خوێنبه‌ربوون
هەمەرەنگ 10:14 AM - 2018-07-04.
په‌تای كۆنگۆ (CCHF) یاخود تای خوێنبه‌ربوون، به‌هۆی ڤایرۆسێكه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات به‌ناوی (Nairovirus)،له رێگه‌ی زینده‌وه‌رێكی بچوك "گه‌نه"(گه‌نه: مشه‌خۆڕێكی خوێن مژه له‌تیره‌ی جاڵجالۆكه‌ییه‌كان)، هه‌ڵیده‌گرێت له‌نه‌خۆشیه‌كه‌كانی (tick borne disease) ده‌ناسرێت، ڤایرۆسه‌كه له وڵاتانی ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیادا بڵاوه.
زۆرینه‌ی ئاژه‌ڵه وشكاییه‌كان و ماڵیه‌كان له مه‌ڕوماڵات وبزن به خانه‌خوێ ی ئه‌م ڤایرۆسه داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی باڵنده‌كان به‌رگریان بۆی هه‌یه به‌ڵام به‌خیرایی كاریگه‌ری له حوشترمرخ(نه‌عامه)دا ده‌رده‌كه‌وێت.
*گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ
نه‌خۆشییه‌كه له ڕێگه‌ی ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1944 له جه‌نگی جیهانی دووه‌مدا سه‌ریهه‌ڵداوه، نزیكه‌یی له 10-40% ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی ده‌بن رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.له عێراقدا له ساڵی 1979 یه‌كه‌م حاڵه‌ت تۆماركراوه.
تای خوێن به‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه، له‌رێگای ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازێته‌وه بۆ مرۆڤ و به‌هۆی گه‌نه‌یه‌كه‌وه كه ڤایرۆسه‌كه هه‌ڵده‌گرێت، دواتر ده‌چێته سه‌ر له‌شی ئاژه‌ڵه‌كه و تووشی نه‌خۆشیه‌كه‌ی ده‌كات، به‌ڵام نیشانه‌كانی دیار نییه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه.
*رێگاكانی گواستنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ:
1-پێوه‌دان وگه‌ستنی گه‌نه‌یی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بۆ مرۆڤ و به تێكه‌لاوبوونی شله‌ی هه‌ردولا وچوونی ڤایرۆسه‌كه بۆ له‌ش وگه‌یشتنی به كۆئه‌ندامی سوڕی خوێن، ئه‌وا مرۆڤه‌كه تووشی تای خوێن به‌ربوون ده‌بێت، یان مرۆڤ گه‌نه‌كه بگرێت و بیكوژێت و خوێنه‌كه‌ی به‌ر شله‌ی جه‌سته‌یی مرۆڤ بكه‌وێت، كه‌سه‌كه تووشی ڤایرۆسی نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێت.سوڕی ژیانی ڤایرۆسه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات.
2-سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵی تووشبووه‌وه، كاتێك خوێنه‌كه‌ی به‌ر مرۆڤ بكه‌وێت، له به‌روبوومه‌كه‌شیدا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو شیره‌كه بكوڵێنرێت ئه‌وا هیچ ڤایرۆسێكی تێدا نامێنیت، هاوكات گۆشتیش به كوڵاندن ڤایرۆسه‌كه‌ی تێدا نامێنێت.پێویسته سه‌رجه‌م به‌ربوومه ئاژه‌ڵیه‌كان پێش به‌كارهێنان گه‌رمی ئاماده‌كردنی بگات به سه‌روو پله‌ی 72 پله‌ی سه‌دی بۆ شیر وپله‌ی كۆلان له گۆشتدا.
نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه چییه؟
1-ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی په‌یویسته به ماوه‌ی كڕكه‌وتنی ڤایرۆسه‌كه وه ،به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له 3-7 رۆژدا نیشانه‌كانی ده‌رده‌كه‌ون و نه‌خۆشییه‌كه به تایه‌كی به‌رزی ده‌ناسرێته‌وه، هه‌موو جه‌سته‌ی ئازاری هه‌یه، به‌تایبه‌ت ئازار له پشت و ملی دروست ده‌بێت، له‌وانه‌یه نه‌خۆشه‌كه تووشی سكچوون و رشانه‌وه ببێت،هه‌روه‌ها هه‌وكردنی چاو وهه‌ستیاری بینین، له قۆناغه‌كانی كۆتایشدا خوێن به‌ربوون ده‌ستپێده‌كات.له سه‌رجه‌سته‌وپێستیش هه‌ست پێ ده‌كرێت.
2-به شێوه‌یه‌كی دیار نه‌خۆشه‌كه له ده‌موو لووتییه‌وه خوێن به‌رده‌بێت، پاشان له پشت وسه‌ر په‌له‌كانیش په‌ڵه‌ی خوێن به‌ربوون ده‌رده‌كه‌وێت، له‌وكاته‌شدا پێویسته به‌زووترین كات ده‌ست به چاره‌سه‌ركردن بكرێت.كۆنترۆڵی نه‌خۆشه‌كه بكرێت به جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خۆش له خه‌لك و خێزان ونخۆشه‌كانی تر.
*ده‌ستنیشانكردن له تاقیگه‌دا
له تاقیگه‌دا ده‌توانرێت ڤایرۆسی تای خوێن به‌ربوون
ده‌ستنیشان بكرێت به چه‌ند رێگه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو،كه خۆشبه‌ختانه ئیستا ئه‌و ئامێرانه له كوردستان وعێراقدا كاریپێده‌كرێت له تاقیگه‌كاندا.
1_رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی ئه‌نزیمی
2_رێگه‌ی ناسینه‌وه‌ی سیرۆلۆجی و دژه ته‌نه‌كان
3_رێگه‌ی كارلێكی زنجیره‌ی پۆلیمه‌ره‌یه‌س به ترشه ناوكی ڤایرۆسه‌كه به ئامێری RT-PCR.
4_رێگه‌ی چاندنی ڤایرۆسی له خانه‌دا.
*رێگاكانی كۆنترۆڵكردن و چاره‌سه‌ركردن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پیویسته هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بزانن كه هه‌موو تایه‌ك و خوێن به‌ربوونێك نه‌خۆشی(په‌تای كه‌نگۆ) نییه، به‌ڵام بێگومان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه ده‌ستكاری ئاژه‌ڵی كردبێت، یان ئاژه‌ڵی سه‌ر بڕیبێت، یاخود تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ هه‌بێت، یان له جێگایه‌ك بووبێت ئه‌و ڤایرۆسه‌ی تێدابێت، گومان ده‌كرێت، هه‌ربۆیه ده‌بێت پشكنینی خوێنی بۆ بكرێت.
پێویسته له نه‌خۆشخانه جیابكرێته‌وه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كانی دیكه، چونكه زۆرجار پاشه‌ڕۆكه‌ی ده‌بێته هۆی تووشبوونی نه‌خۆشی تر، هاوكات به‌گوێره‌ی نیشانه‌كانی چارسه‌ر ده‌كرێت، تای هه‌بوو ده‌رمانی تای پێ ده‌درێت، خوێنی كه‌م بوو خوێنی تێده‌كرێت، یان سكچوون و ڕشانه‌وه‌ی هه‌بوو، ده‌رمانی تایبه‌ت به سكچوونی پێده‌درێت، له‌گه‌ڵ ده‌رمانێكی دژه ڤایرۆس.
نه‌خۆشه‌كه ئه‌گه‌ری مردنی هه‌یه به رێژه‌ی له 30-40%، له 70% ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌گه‌ر زووش ده‌ستنیشانی نه‌خۆشییه‌كه بكرێت و چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رو چاكبوونه‌وه‌ی ئاسان ده‌بێت له‌لایه‌ن تیمه پزیشكه تایبه‌ته‌كانی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه.
ڕێگاكانی خۆپاراستن:
1-دووركه‌وتنه‌وه له سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ له سه‌رشه‌قامه‌كان و شوێنه گشتییه‌كان و ماڵ و گوند‌و باخه تایبه‌ته‌كان و سه‌یران .
2-ئه‌و كه‌سانه‌ی گۆشت فرۆشن، ده‌بێت سه‌رجه‌م رێنماییه پزیشكییه‌كان په‌یڕه‌وبكه‌ن، وه‌ك به‌كارهێنانی ده‌ستكێش و جلوبه‌رگی تایبه‌ت، هاوكات به‌كارهێنانی ده‌رمانی دژه مێروو، بۆ ئه‌وه‌ی نزیك نه‌بنه‌وه له ئاژه‌ڵه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی كڕین ده‌بێت به ئاگابن.
3-نه‌چوونی مرۆڤ، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه گه‌نه و مێرووه‌كانی لێیه.به‌تایبه‌تی گه‌وڕ وشوێنی به‌خێوكردنی ئاژه‌لان.قه‌سابخانه‌كان
4-هه‌مئاهه‌نگی ته‌واوی نێوان پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری و ده‌زگاكانی خۆپاراستنی ته‌ندروستی
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO
به پێی دواین راپۆرتی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وریكخراوه هاوكاره‌كانی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا،نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون له ژێر كۆنترۆڵ دایه وتائێستا له رێگه‌ی چاودێری ته‌ندروستی یه‌وه ،به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی به ئاگایی دراوه له‌سه‌ر نه‌خۆشیه‌كه له‌و وڵاتانه‌ی جێگه‌ی مه‌ترسین.
سه‌رچاوه/سایتی ره‌سمی ریكخراوی ته‌ندروستی جیهانی WHO.
ئا.شێرزاد حه‌سه‌ن ره‌زا
پسپۆری مایكرۆبایلۆژی پزیشكی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24