riklam

حاكم قادر: ئەركە لە بەرنامەی سیاسی سەردەمیانەی یەكێتیدا بەشداربین

ی.ن.ک‌‌ 09:26 PM - 2018-07-03
.

.

حاكم قادر رایدەگەیەنێت، پرسی بوژاندنەوەی (ی.ن.ك) بۆتە پێویستی و ئەركی سەرجەم یەكێتیەكان ھەربۆیە دەبێت پێكەوە بەوپەری جورئەت و ئازایەتیەوە ئەم پەیامە رابگەیەنین و خۆمان روبەروی كەلێن و كەموكوریەكان ببینەوە و وەڵامی رەخنەكان بەچاكسازی و رێكخستنەوەی گونجاندن بدەینەوە .

ئەم وتانەی حاكم قادر لێپرسراوی مەڵبەندی (١)ی (ی.ن.ك) لە دووتوێی كۆبوونەوەیەكدا ھات لەگەڵ بەرپرس و ئەندامانی لقی دەوروبەری كۆمەڵەی خوێندكارانی كوردستان كە تیایدا پاش باسكردنی ئەرك و دۆخی حزبایەتی لەبارەی پەیوەندییەكانی خوێنداكاران و ئۆرگانە حزبیەكان گفتوگۆكراو پێشنیازو راسپاردەی گونجاو خرانە بەردەم لێپرسراوی مەڵبەند.

حاكم قادر لەبارەی دۆخی (ی.ن.ك)یشەوە رایگەیاند: كە پێویستە ھەموو لایەكمان ھەماھەنگ بین بۆ پرسی چاكسازی و گەشەپێدانی بەرنامەی سیاسی (ی.ن.ك) و بوژاندنەوەی لەناو خەڵكدا بە شێوازی نوێ و سەردەمیانە

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی حاكم قادر

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket