riklam

‎كۆسرەت ڕەسول پێشوازی لە محەمەدی حاجی مەحمود كرد

ی.ن.ک‌‌ 06:52 PM - 2018-07-03
.

.

‎هەریەك لە كۆسرەت ڕەسول عەلی و محەمەدی حاجی مەحمود جەخت لەیەكدەنگی و یەكگوتاری كورد لە بەغدا دەكەنەوەو بە بناغەی بەدەستهێنانی دەستكەوتی زیاتری بۆ كورد دەزانن.
‎

ئەم وتانەی هەردوولا، ئەمڕۆ 3-7-2018 لەشاری سلێمانی لەمیانی پێشوازی كردنی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆشیالیست دیموكراتی كوردستان هات.
‎

لە دیدارەكەدا هەردوولا گفتوگۆی وردو جدیان كرد لەبارەی دۆخی سیاسی كوردستان و عێراق و هەنگاوەكانی داهاتوو بە ئاراستەی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق، لەمڕووەوە هاوڕابوون كە پێویستە كورد بە یەك پاكێجی هاوبەشەوە بڕواتە بەغداو گفتوگۆی چۆنیەتی پێكهێنانی حكومەت و جێبەجێكردنی مافە دەستوورییەكانی كورد بكەن.
‎لە بەشێكی تری دیدارەكەدا، كۆسرەت ڕەسول عەلی و محەمەدی حاجی مەحمود گفتوگۆیان كردلەبارەی دۆخی ناوخۆی كوردستان و چۆنیەتی هەنگاونان بۆ چارەسەری كێشەكان و لێكنزیكبوونەوەی لایەنەكانیان خستەبەرباس و گفتوگۆ.

‎هەر لە دیداری نێوانیاندا، جێگری سكرتێری گشتی و سكرتێری حزبی سۆشیالیست گفتوگۆیان لەبارەی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بەژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان كردو دووپاتیان كردەوە كە ئەركە لەسەرحكومەتی هەرێم ژیانێكی شایستە بۆ هاووڵاتیان دابین بكا.هەر لە دابینكردنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان تا بە پڕ كردنەوەی كەموكوڕیەكان و باشتر كردنی خزمەتگوزاریەكان دەگات.

PUKmedia  نوسینگەی رۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket