riklam

فیلمی دیكۆمێنته‌ریی نامه‌كانی به‌غدا له‌ ھه‌ولێر نمایش ده‌كرێت

ئەدەب وهونەر 06:01 PM - 2018-07-03
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ له‌ھۆڵی سینه‌مای ڕۆیاڵ مۆڵ، به‌ ئاماده‌بوونی كۆنسوڵی گشتی به‌ریتانیا و د.خالید دۆسكی وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی ھه‌رێم، فیلمی دیكۆمێنته‌ریی (نامه‌كانی به‌غدا) كاتژمێر 6ی ئێواره‌ نمایش بكرێت.

ئه‌و فیلمه‌ به‌ ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سینه‌مای ھه‌ولێر-وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و كۆنسوڵگه‌ریی گشتی به‌ریتانیا له‌ ھه‌ولێر نیشان ده‌درێت، كه‌ باس له‌ مێژووی 100 ساڵه‌ی ڕۆژھه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات.

شاخه‌وان مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری ھونه‌ری سینه‌مای ھه‌ولێر له‌ لێدوانێكی بۆ PUKmedia باسی له‌ ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فیلمه‌ كردو وتی: كاره‌كته‌ری ئه‌و فیلمه‌ش ژنێكی به‌ریتانیه‌ به‌ناوی (بێل گرۆید)، كه‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌نده‌ن جێده‌ھێڵێت و روو ده‌كاته‌ وڵاتانی میسر و ئێران و سووریا و به‌غدای پایته‌ختی عێراق چه‌ندین په‌ره‌گراف بۆ مێژوو ده‌نووسێته‌وه‌، ھه‌روه‌ھا یه‌كێك ده‌بێت له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ده‌وڵه‌تی عێراق له‌ سه‌ده‌ی ڕابردوودا، كه‌ پێوه‌ندییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی فراوان له‌گه‌ڵ شیعه‌ مه‌زھه‌به‌كان دروست ده‌كات و دواتر ڕۆڵی به‌ریتانیایه‌كان له‌ دروستبوونی عێراق ده‌گێڕێته‌وه‌، ھه‌روه‌ھا داب و نه‌ریته‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌ چه‌ند دێڕێك له‌ ئه‌زموونی سیاسی خۆی دا ده‌نووسێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش باس له‌ ڕۆڵی ئافره‌ت و خێڵه‌كانی نێو عێراق و ئێرانیش ده‌كات كه‌ ته‌واو جیاوازن له‌ وڵاتانی ئه‌وروپادا.


PUKmedia تايبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket