riklam

مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك سه‌عاتی سفر بۆ خۆپیشاندان داده‌نێت

ی.ن.ک‌‌ 03:46 PM - 2018-07-03
.

.

مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر راستی و دروستی ده‌نگی كورد له‌ كه‌ركوك داوه‌ته‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر گوێ له‌ به‌ڵگه‌كانمان نه‌گیرێت خۆپیشاندانی فراوان له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامده‌ده‌ین.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ فه‌خره‌دین كه‌ركوكی لێپرسراوی راگه‌یاندنی مه‌ڵبه‌ندی دووی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌باره‌ی ده‌نگی كورد و راستی دروستی ده‌نگه‌كانی كورد له‌ كه‌ركوك چه‌ندین به‌ڵگه‌مان داوه‌ته‌ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق و چاوه‌ڕوانین ئه‌و تیمه‌ی كۆمسیۆن كه‌ هاتونه‌ته‌ كه‌ركوك به‌بێ لایه‌نی كاره‌كانیان ئه‌نجامبده‌ن.

وتیشی: ئه‌گه‌ر ئه‌و تیمه‌ی كۆمسیۆن گوێیان له‌ به‌ڵگه‌كانمان نه‌گرت و بێ لایه‌نی خۆیان له‌ده‌ستدا ئه‌وا خۆپیشاندانی فراوان له‌ كه‌ركوك ئه‌نجامده‌ده‌ین و قبوڵ ناكه‌ین یه‌ك ده‌نگی كورد له‌ كه‌ركوك به‌ هه‌ده‌ر بڕوات.

فه‌خره‌دین كه‌ركوكی راشیگه‌یاند: مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتی به‌هاوكاری كورده‌كانی كه‌ركوك سه‌عاتی سفر بۆ خۆپیشاندان داناوه‌و ئه‌گه‌ر غه‌در له‌ كورد بكرێت، كوردی كه‌ركوك به‌ یه‌ك ده‌نگ دێنه‌ سه‌رشه‌قام و قبوڵی ناكه‌ن.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket