riklam

یه‌كێتی و پارتی كۆبوونه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:48 PM - 2018-07-03
.

.

ئه‌مڕۆ 3-7-2018 مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كێتی و لقی چواری پارتی له‌سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ .

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان, له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ند پێشوازی كرد له‌وه‌فدێكی باڵای لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌عید ئاغا به‌رپرسی لقی چوار.

له‌دیدارێكدا پاش به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان كه‌به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن له‌ حاكم قادر به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی سه‌ردانی باره‌گای مه‌ڵبه‌ندیان كردبوو، هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان به‌تایبه‌ت بۆ دوای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن گفتوگۆی له‌باره‌وه‌كراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌له‌كه‌مان, گرنگی هاوهه‌ڵوێستی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان بۆ قۆناغی داهاتوو به‌هه‌ند وه‌رگیراو .

هه‌ردوولا هاوڕابوون به‌ یه‌كده‌نگی و یه‌كڕیزی و ته‌بایی كێشه‌ سیاسی ودارایی یه‌ هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان (هه‌ولێرو به‌غدا) چاره‌سه‌رده‌بن, له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و رێكخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی گه‌وره‌ی كورد له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌له‌كه‌ماندا دووپاتكرایه‌وه‌ .


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket