riklam

گەشتی فرۆکەیەک لەهەولێرەوە بۆ ئەڵمانیا نزیکەی ١٨ سەعاتی خایاند

ئەدەب وهونەر 12:07 PM - 2018-07-03
.

.

بێگومان گەشەکردن و زیادبونی گەشتە ئاسمانیەکانی کوردسان بۆ دەرەوە مایەی خۆشحاڵیەو نەک هەر خزمەتگوزاریەکی باشەو ئەزمونی فرۆکەوانی کوردستان دەوڵەمەند دەکات ئەو مانایەش بەرجەسەتە دەکات کە فڕۆکەخانەکانمان زادەی ئازادی و دەستکەوتی گەورەی ڕاپەڕێنن کە بەخوێنی هەزاران شەهید هاتۆتە بەرهەم، لەهەمانکاتدا ئەرک و بەرپرسیارێتیشە کەبەشێکی زۆریشی دەکەوێتە سەرکەرتی تایبەت کەلەڕوی ئەخلاقی وسیستەمی فڕۆکەوانیەوە دەبێت پابەندبێت بەیاساو رێنماییەکانەوە بەتایبەتی مسۆگەرکردنی مەرجەکانی سەلامەتی بێگومان لەسەر دەزگای سەلامەتی ئاسمانی ئەو وڵاتەشە دۆسیەی دڵنیایی و بێ کێشەیی ئەو فرۆکانەش یەکلایی بکاتەوەو ئینجا مۆڵەتی فرینی بدات چونکە سەلامەتی گیانی گەشتیار لەسەرو هەموو شتێکەوەیە، ئەمە جگە لەکات و وادەی هەڵفرین و خزمەتگوزاری.

"حەمە سدیقی محامی و عومەر دەمرکانی"  دووگەشتیارو دوو کەسایەتی ناسراون و لەناو ئەو فرۆکەیەدا بوون کە رۆژی 1ی ئەم مانگە لەهەولێرەوە بەحساب بۆ ئەڵمانیا هەڵفڕیون و وەک خۆیان دەڵێن لەبری چوار سەعات 18 سەعاتیان پێچووە تاگەشتونەتە ئەڵمانیاو بەم جۆرە چیرۆکەکەیان بۆ PUKmedia گێڕایەوە: بریاربوو ڕۆژی 1ی تەموز گەشتەکانی فلای ئەربیل  سەعات 10ی بەیانی لەهەولێرەوە بۆ ئەڵمانیا دەستپێبکات و دڵمان خۆش بوو ئەو گەشتانە تازەن و بەتایبەتی کە بۆ ئەو شارەش دەچێت ئێمە بۆی دەچین.

وەک ئەوان دەڵێن لەکاتی کڕینی بلیتەکەدا  یەکێک لە بریکارەکان سەرەتا پێیان وتوون کاتژمێرێک لە پۆلۆنیا دەوەستێت،  دوایی بووە بە "کییف"ی پایتەختی ئۆکرایناو دواترهەڵدەفرێتەوە بۆ شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا..

New Bitmap Image (4).jpg

 ئەم دووگەشتیارە دەڵێن: ئێمە 5ی بەیانی لەسلێمانیەوە بەرەو هەولێر بەڕێکەوتووین بۆ فرۆکەخانە ٧و نیو بەپێی ڕێنمایی گەشتوینەتە فرۆکەخانەو دوو سەعات و نیویشمان لەبەردەمدا مابوو بۆ فرین وابڕیاریش بوو سەعات 10ی بەیانی بفرین، جانتاکانمان چێکین کراو دواتر سەیر دەکەین فڕۆکەخانە فرۆکەی تیانیە کە پرسیارمانکرد وتیان جارێ هێشتا فرۆکەکە لە ئۆکرانیاوە هەڵنەفریوە بەناچاری ماینەوەو فرۆکە سەعات 1و نیوی نیوەڕۆ گەیشت، کەچوینە ناو فرۆکەکە فرۆکەیەکی کۆنی سەردەمی سۆڤیەتی جاران تەنانەت مۆنیتۆری تیانەبوو شوێنەواری هەندێک نۆژەنکردنەوەشی لەناوەوە پێوە دیار بوو  ئەم دوو گەشتیارە دەلێن کە فرۆکەکە لە فرۆکەخانەی هەولێر هەڵفری زۆر بە نەشازو ترساکانە بەرز بوەوە.. لەدابەزینیشدا بەهەمان شێوەو خڕەخرێکی زۆری لێدەهات تا خۆی گرتەوە.، فرۆکەکە کەنزیکەی ٦٠ - ٧٠ نەفەری لەسەر بووە تەواوی نەفەرەکانی ترس دایگرتن و بەدڵەڕاوکێ و ترسەوە زیاتر لە دوسەعات بەڕێوەبوون تا "کیف"ی ئۆکراینا کەبڕیاربووە ماوەیەکی کەم لەوێ ڕاوەستێ بەبێ دابەزینی گەشتیاران  پاشان بۆ ئەڵمانیا هەڵفڕێتەوە.

دوای  دابەزینی بەو شێوەیەو ماوەیەکی زۆر مانەوە لە ناو فرۆکەکەدا نەفەرەکان ئاگادار دەکرێنەوە  کەدەچنە ناو فرۆکەخانە بەچونە ژورەوە هەردو موۆری داخل بوون و چونە دەرەوە دەدەن لە پاسپۆرتەکانیان بەبی ئەوەی بڕیار بووبێ بەو جۆرە سەفەر بکەن.. کەپرسیار دەکەن ئەمە بۆ وای لێهات پێیان دەڵێن ئەو فرۆکەیەی کەپێی هاتوون مۆڵەتی گەشتی نیە بۆ ئەوروپای رۆژئاوا..!! کە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت مەرجەکانی سەلامەتی تیا نەبووە ئەگەرچی سەیرە لە دەسەلاتی فرۆکەوانی عێراقی و ژووری سەلامەی ئاسمانی چۆن مۆلەتی پێدراوە..

ئەو دوو گەشتیارە چیرۆکەکە تەواو دەکەن و دەڵێن لە "کییف"ی ئۆکرایناش نزیکەی 6سەعات ماینەوەو  دواجار بەفرۆکەیەکیتر گەشتینە نۆرنبێرگی ئەڵمانیا.. ئەوان دەڵێن زۆر لەولاتانی دینیامان بینیوەو دەیان گەشتمان بەفرۆکە کردوە هەتا ئێستا فرۆکەی وا مەتریسدارمان نەبینیوە بەلام شکور بوون کە دواجار بەسەلامەتی ڕزگاریان بوە، پێم وتن دەیکەم بەهەواڵ وتیان ئێمە پێمان خۆشە تاخەڵکیتر وەک ئێمە ژیانیان نەخەنە مەترسیەوە و تێنەکەون چونکە بێویژدانی و سەرکێشی بەژیانی خەڵکەوە لەو لاوە بوەستێ بەلام چۆن مۆڵەت ئەدرێ بە فرۆکەیەک کە مەرجەکانی سەلامەتی تیانەبێت..ئەمە لەکاتێکدا بەپێی زانیاریەکانی سایتی ئەو هێڵە ئاسمانیەو لەتۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوکدا مژدەی کردنەوەی ئەو گەشتانە لەنێوان بەغداو هەولێرو دواتر سلێمانی وولاتانی دەرەوە وەک ئەڵمانیاو بەریتانیاو سویدو چەند ولاتێکی تر ئەدەن و بە ڕیکلامی وێنەی فرۆکەی نوێ گەشتیار چەواشە دەکەن.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket