riklam

بۆ رۆژنامه‌ی ״هه‌ولێر״، فێربن وه‌ڵامی نووسه‌ره‌كان بده‌نه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 11:57 AM - 2018-07-03
.

.

گرنگ نییه‌ ته‌زكیه‌ له‌ ئێوه‌وه‌ وه‌ربگرین كه‌ داخۆ كوردستانی نوێ هی كام یه‌كێتییه‌. توانج ده‌ده‌ن تا بڵێن توانجیش ده‌زانن، راستێكه‌ی یه‌كێتی چه‌ند كێشه‌ی هه‌بێ وه‌ك هی ئێوه‌ نییه‌، كه‌ جووت باڵه‌كانی ئێوه‌ به‌ ره‌سمی دوو قه‌ناتی هه‌یه‌. یه‌كێتی هێشتا وای لێنه‌هاتووه‌ كه‌ (باڵه‌كانی) كه‌ناڵی ره‌سمییان هه‌بێت.

كوردستانی نوێ-ش دیاره‌ هی یه‌كێتییه‌، هی گشت یه‌كێتی له‌سه‌ر رێبازی مام جه‌لال، له‌به‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ یه‌كێتی-یانه‌یه‌ مه‌رج نییه‌ پێویست بكات وه‌ڵامی هه‌موو ناهه‌قییه‌ك‌و بوختانێكتان بده‌ینه‌وه‌. به‌ڵكو پێشنیازتان بۆ ده‌كه‌ین له‌ سروشتی میدیای یه‌كێتی تێبگه‌ن. بیروڕای ره‌سمیی یه‌كێتی به‌ناوی یه‌كێتی‌و كوردستانی نوێوه‌ ده‌نووسرێ، ئه‌ویتر نووسینی نووسه‌رانه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ فه‌زای گشتی یه‌كێتیدا بێت ئه‌وا هه‌ر رای نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی. گفتوگۆ له‌گه‌ڵ نووسه‌ره‌كه‌ بكه‌ن. واز له‌وه‌ بهێنن گوایه‌ هه‌موو رایه‌ك رای یه‌كێتی و كوردستانی نوێ-یه‌. هیوامان وایه‌ ئه‌م نه‌ریته‌ خراپه‌ ته‌رك بده‌ن، كه‌ گشتاندنه‌.
یه‌كێتی‌و رۆژنامه‌كه‌شی به‌ ئیمزای خۆی بیروڕای خۆی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر پێویست بكات. ئه‌ویتر پانتاییه‌كی ئازاده‌، خۆ كوردستانی نوێ هه‌ولێر یان خه‌بات نییه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ یه‌كه‌وه‌ تا دوا لاپه‌ڕه‌ یه‌ك قسه‌و یه‌ك راو یه‌ك ئاواز بێت، رای جیاواز هه‌یه‌، به‌س ئه‌وه‌ی مه‌علومه‌ كه‌ هه‌موو یه‌كێتی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكه‌ دیموكراسی، یانی مافی ئه‌وه‌ش هه‌بێ یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بین‌و بۆ ئه‌مه‌ش پێویست ناكات نووسه‌رێك ئیزن له‌ رۆژنامه‌ی (هه‌ولێر) وه‌ربگرێت داخۆ رێی پێده‌دات ڕایه‌كی وا بڵێت؟ قسه‌ قسه‌ راده‌كێشێت، پێش چه‌ند رۆژێكیش هه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌كانی یه‌كێتی قسه‌ی تریشتان كرد گوایه‌ ئه‌م كێشانه‌ بۆته‌ كرۆكی كێشه‌كانی كوردستانیش.

ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر دانپیانانێكی په‌نهان نییه‌ به‌وه‌ی یه‌كێتی یه‌كه‌مه‌و سه‌ره‌كییه‌ بۆیه‌ كێشه‌كانی ده‌بێته‌ كێشه‌ی هه‌موو كوردستان، چی ده‌گه‌یه‌نێت؟

ئه‌ی ئێوه‌ كه‌ گوایه‌ باڵتان نییه‌و پته‌ون‌و یه‌كن‌و بێ كێشه‌ن، بۆ هونه‌رێكی خۆتان نیشان ناده‌ن‌و كێشه‌كانی كوردستان چاره‌سه‌ر ناكه‌ن؟ بۆ پته‌وی ئێوه‌ سه‌رناكێشێ بۆ پته‌ویی كوردستان، به‌ڵام كێشه‌كانی یه‌كێتی ده‌بێته‌ مایه‌ی كێشه‌ بۆ كوردستان.

هونه‌رێكمان له‌ ئێوه‌ نه‌بینی كه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن؟!.

PUKmedia  کوردستانی نوێ -به‌شی شرۆڤه‌و به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket