نوكته‌كانی شێخ بایز تاڵه‌بانی
ئەدەب وهونەر 09:43 PM - 2018-07-02.
شێخ بایز كوڕی شێخ سه‌عید محه‌مه‌د عه‌بدولغه‌نی تاڵه‌بانییه، له‌ساڵی 1944 له‌كه‌ركوك له‌دایكبووه، به‌ڵام زۆربه‌ی ژیانی له‌هه‌ولێر و له سلێمانی بردۆته‌سه‌ر، سه‌رۆكی ده‌زگای چاودێری و دارایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه، له ساڵی 2002 دا پۆستی وه‌زیری دارایی و ئابووری له ئیداره‌ی سلێمانی حكومه‌تی هه‌رێم وه‌رگرتووه, هه‌روه‌ك له كابینه‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌م و حه‌وته‌می حكومه‌تی هه‌رێمیشدا وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم بووه‌و له‌وماوه‌یه‌دا رۆڵی به‌رچاوی هه‌بووه له پێشخستنی كه‌رتی ئابووری هه‌رێم. له ساڵی 2014 دا به پله‌ی وه‌زیر خانه‌نشین كراوه. له رۆژی 21-6- 2018 2018 له دوای ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا دواجار له شاری سلێمانی ماڵئاوایی له خزم و دۆست و هه‌ڤاڵانی كرد‌و به‌ره‌و دونیای نه‌مری به‌ڕێكه‌وت.
ئه‌و پیاوه جگه له كار وه‌زاره‌ت و ده‌زگای چاودێری و كاروباری ئابووری ده‌ستێكی باڵای له شیعر و نوكته و قسه‌ی خۆشدا هه‌بووه و ده‌نگێكی خۆشی هه‌بووه و شیعری هه‌جووی زۆر باشیشی هه‌بووه.
نوكته‌ت له‌سه‌ر خۆت بیستوه؟
شێخ بایز: من نوكته‌م له‌سه‌ر خۆم زۆر هه‌یه‌و خۆم ئه‌یگێڕمه‌وه بۆ ره‌فیق و دۆستانم. جارێكیان من چووم بۆ حه‌ج، كه‌له‌حه‌ج بووم ئه‌و ئیحرامه‌ی من پۆشیبوم ته‌واوی جه‌سته‌ی دانه‌پۆشیبوم، ئه‌و وه‌خته زۆرزۆر قه‌ڵه‌و بووم، له‌به‌رقاچم به عه‌ره‌بانه ته‌وافیان پێده‌كردم و خێزانه‌كه‌م له‌گه‌ڵم بوو، به‌ده‌ور كه‌عبه ده‌سوڕامه‌وه پیاوێكی ئه‌فریقی بوو نازانم خه‌ڵكی كوێ بوو ئیشاره‌تی كرد‌و لێی تێنه‌ئه‌گه‌یشتم، تومه‌ز له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بوو خۆم باش داپۆشم! چونكه ئیحرامه‌كه له‌شی دانه‌پۆشیبوم به‌ته‌واوی، فه‌ڕه‌ی دووه‌م دیاربوو وه‌رگێڕی هێنابوو تا تێمبگه‌ینێ من له‌شم داپۆشم! ووتی نه‌ختێك خۆت داپۆشه‌و ئه‌مه‌ت دیاره، ووتم یابه مایشتغل والله مایشتغل! ئیتر جاریكی دیكه سوڕامه‌وه ده‌بینم 10 كه‌سی دیكه‌ی هێناوه سه‌یرم ئه‌كه‌ن و پێده‌كه‌نن.
-نوكته‌ی دیكه؟
شێخ بایز: نوكته‌یه‌كی دیكه هه‌یه بۆ مامجه‌لال-یشم گێڕاوه‌ته‌وه، وه‌ختی خۆی خزمێكم هه‌بوو ته‌نها یه‌ك كوڕیان هه‌بو، نه‌خۆش كه‌وتبو منیش چووم بۆ ماڵیان سه‌ر له‌نه‌خۆشه‌كه بده‌م، به‌ڵام كه‌چووم دیاربوو نه‌خۆشه‌كه چاك ببۆوه، منیش شاره‌زای ماڵیان بووم زوو خۆم كرد به‌ژوری میوانه‌كه، كوڕه‌كه كه‌نه‌خۆش بوو به‌په‌له رایكرد به‌ره‌و دایكی و باوكی، كه باوكی هات ده‌م به‌پێكه‌ننه‌وه بوو، من ئه‌وكاته زۆر قه‌ڵه‌و زل بووم، به‌باوكیم ووت به‌چی پێئه‌كه‌نی، ووتی ئه‌وه كوڕه‌كه‌م هاتووه ئه‌ڵێ باوه (اعیاز و بالله) خوا هاتووه! تومه‌ز ئه‌وه‌نده باسی خودایان بۆ كردووه كه گه‌وره‌یه‌و به‌ده‌سه‌ڵاته، ئیدی وایزانی ئه‌وه منم.
-ئه‌ی ئه‌مه‌ی هێلكه‌كه؟
شێخ بایز: ئه‌مه حه‌مه عارف هه‌یه پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی راژه‌بوو، به‌یه‌كه‌وه له‌ده‌زگای چاودێریی بوین، ئه‌و ئیستا گۆڕانه، زۆر درێژه، له‌هه‌ولێر وه‌ختی گرانییه‌كه‌بوو، له شێح الله شتمان ده‌كڕی، ئه‌و مامه‌ڵه‌ی هێلكه‌ی كرد نازانم به‌چه‌ند بوو، حه‌مه عارف ووتی ئه‌م هێلكانه به‌چه‌نده؟ كابرا ووتی به‌وه‌نده. دیسان ووتی بۆ به‌وه‌نده ئه‌مانه هێلكه‌ی بچوكن! كابرا ووتی بچوك نین تۆ له‌ئاسمانه‌وه سه‌یر ده‌كه‌ی ده دابه‌زه خواره‌وه ئێستا ده‌زانی بچوكن یان نا!
-له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه نوكته‌ت زۆره؟
شێخ بایز: به‌ڵێ، تازه ده‌زگای چاودێری دامه‌زرابوو یان ده‌سته‌ی چاودێری، من وه‌ك قه‌ڵه‌وترین و حه‌مه عارف وه‌ك درێژترین و له‌گه‌ڵ به‌یان خانی ئێستا له وه‌زاره‌تی داراییه له‌وێ بوین، مامجه‌لال بانگی كردین ووتی ووردبینی داموده‌زگاكان بكه‌ن و وابكه‌ن و وامه‌كه‌ن..تد. پێموایه 1992 بوو، چوین بۆ مه‌ڵبه‌ند كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی پێشوازیی گه‌رمی له‌م هه‌نگاوه كرد‌و ووتی ئه‌بێ ووردبینی بكه‌ن و من خۆم به‌مامجه‌لالم ووتوه كارێكی زۆرباشه، منیش ووتم كاك عومه‌ر مامجه‌لال ووتویه‌تی له‌نواوه بڕۆن ووردبینی مه‌ڵبه‌ند بكه‌ن. ئیدی كاك عومه‌ر پێمانا ته‌قییه‌وه، ووتی مامجه‌لال دیاره ئێوه‌ی بۆ گیان من ناردووه‌و ..تد هه‌ر مه‌پرسه چه‌ند توڕه‌بوو، ناچار به‌و دوو براده‌ره‌ی له‌گه‌ڵ بوون كاك حه‌مه عارف و به‌یان خان كه بڕۆین رۆژێكی دیكه بێینه‌وه چونكه كه‌ڵكی نه‌ما! كه رۆیشتین به‌رله‌وه‌ی بچینه ده‌ره‌وه قاچێكم له‌ناو ده‌رگابوو كاك عومه‌ر ووتی سه‌یر سه‌یر سێ جانه‌وه‌ری ناردۆته سه‌ر من! یانی ئێمه هه‌ر سێكمان له‌جانه‌وه‌رمان ده‌كرد لای ئه‌و ..
-له‌سه‌ر خۆت كێ نوكته‌ی له‌سه‌رت ووتوه؟
شێخ بایز: جارێكیان بارزانی قاله‌ی خه‌ڵوز خۆی گێڕایه‌وه ووتی له 31ی ئاب مامجه‌لال پرسیاری كردووه ووتویه‌تی كێ هاتووه كێ نه‌هاتووه، ووتی ووتومه مامه فولكه‌ی ده‌سته‌كه‌ش هاتووه! ئه‌وه‌م بیستۆته‌وه.
-پێتناخۆش نییه كاتێك نوكته‌ت له‌سه‌ر خۆت بیستۆته‌وه؟
شێخ بایز: نه‌خێر قه‌ت، جاران چونكه قه‌ڵه‌و بووم به‌جاده ده‌ڕۆیشتم خه‌ڵك پێم پێده‌كه‌نین، په‌لاری (تعلیق) خراپم له‌سه‌ر خۆم بیستوه، له‌ناخه‌وه توڕه‌نه‌بووم، نه له‌به‌غدا نه له‌كه‌ركوك نه له‌هه‌ولێر په‌لارم لێنه‌دراوه ته‌نها له سلێمانی نه‌بێت! له سلێمانی ئێواران كه‌ده‌چووم بۆ بازاڕ، كه له‌سه‌یاره داده‌به‌زیم ئیدی ئه‌م ده‌یژه‌نییه ئه‌و ئه‌و ده‌یژه‌نییه ئه‌و ئه‌یانوت سه‌یركه سه‌یركه ئیدی به‌ئاره‌زووی خۆیان قسه‌یان له‌سه‌ر كردووم. جارێكیان نه‌خۆشكه‌وتم چووم بۆ ئێران خۆم و خێزانه‌كه‌م بوین، ئه‌ویان نارد بۆ ئیكۆو هێڵكاری دڵ، كه‌چی منیان نه‌برد بۆ پشكنینی دڵ، دكتۆره‌كه كۆمه‌ڵێك خوێندكاری كۆكرده‌وه هه‌ریه‌كه سه‌ماعه‌یه‌كی نابو به‌سنگم، ووتم دكتۆر من بۆلای تۆ هاتم ئه‌مانه چین بۆخاتر خوا؟ پێكه‌نی ووتی تۆ چی ئه‌كه‌ی رۆژانه وا به‌م ته‌مه‌نه‌وه‌و به‌م قه‌ڵه‌وییه‌وه دڵت زۆر باشه؟ ووتم یه‌كه‌م كه دكتۆر ده‌رمانم بۆ ئه‌نوسێت وه‌كوخۆی و له‌كاتی خۆیدا ده‌یخۆم، دووه‌میش خه‌ڵكی شاره‌كه‌م كه هام تیایه پێم پێده‌كه‌نن و گاڵته‌یان دێت به‌لام من هیچ شتێك ناگرمه‌خۆم و عاجز نابم. ووتی دیاره تۆ خه‌فه‌ت ناخۆیت ئه‌مه‌ش هۆكارێكی زۆر گرنگه.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25