riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پێشوازی له‌ مامۆستا سه‌یفه‌دین ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 04:18 PM - 2018-07-02
.

.

ئه‌مڕۆ 2-7-2018 هه‌ڤاڵانی سكرتاریه‌ت و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی پێشوازیان له‌ تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ی دێرین مامۆستا سه‌یفه‌دین كردو بارودۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی كوردستانیان تاووتوێكرد.

سه‌ره‌تا زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌خێرهاتنی مامۆستا سه‌یفه‌دین تێكۆشه‌ری دێرینی كردو رۆڵی له‌ رۆژانی سه‌ختی خه‌بات و تێكۆشان و شانه‌ نهێنی و رێكخستنه‌كان و چالاكییه‌كانی ناو شارو سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی و هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی به‌گرنگ وه‌سفكردو رایگه‌یاند: تێكۆشه‌رانی یه‌كێتی هه‌موو ته‌مه‌نی خۆیان بۆ به‌ده‌ستنهێنانی مافه‌ ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان ته‌رخانكردو سڵیان له‌هیچ زه‌برو زه‌نگێكی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو و دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان نه‌كرد، مامۆستا سه‌یفه‌دینیش یه‌كێكه‌ له‌ تێكۆشه‌رو پێشمه‌رگه‌ دانه‌بڕاوه‌كان كه‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌ گرنگ و هه‌ستیاره‌كاندا هه‌ر ئه‌ركێكی پێسپێردرابێت زۆر دڵسۆزانه‌و لێبڕاوانه‌ جێبه‌جێی كردووه‌.

هه‌روه‌ها كارو چالاكییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و و رۆڵ و هه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر پرسه‌ گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان بۆ ناوخۆی یه‌كێتی و كوردستان و ناوچه‌كه‌ خسته‌ڕوو.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا مامۆستا سه‌یفه‌دین سوپاسی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كردو رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی په‌رله‌مانی حزبه‌كه‌مانه‌و ئۆرگانێكی گرنگه‌و كارو چالاكییه‌كانی له‌ ماوه‌ی رابردووداو ئه‌رك و هه‌ڵوێسته‌كانی جێی شانازی هه‌موو یه‌كێتییه‌كانه‌.

وتیشی: به‌هه‌وڵی هه‌موو لایه‌كمان یه‌كێتی ناو یه‌كێتی ده‌پارێزین و سه‌ركه‌وتنی زیاتر بۆ یه‌كێتیه‌كه‌مان تۆمارده‌كه‌ین و پێگه‌و پایه‌ی ئه‌م حزبه‌ خاوه‌ن رووباره‌ شه‌هیده‌ له‌ كوردستان و ناوچه‌كه‌ ده‌پارێزین.

له‌ دیداره‌كه‌دا هه‌ڤاڵانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و مامۆستا سه‌یفه‌دین ره‌وشی ئێستای هه‌رێم و ناوخۆی یه‌كێتییان تاووتوێ كردو ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به‌ ئاڕاسته‌ی پله‌ی یه‌كه‌مبوونی یه‌كێتی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا دووپاتكرایه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket