riklam

هاووڵاتیانی به‌رده‌ڕه‌ش: له‌ژێر رۆشنایی و سیاسه‌تی مام جه‌لال كاربكرێت

ی.ن.ک‌‌ 04:05 PM - 2018-07-02
.

.

هاووڵاتیان و چاودێرانی سیاسی قه‌زای به‌رده‌ره‌ش، غیابی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی سیاسی له‌ هه‌رێم و عیراق لقه‌ڵه‌مده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: پێیوستمان به‌ سیاسه‌ته‌ حه‌كیمانه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لاله‌، ئه‌و بارودۆخه‌ نه‌خوازراوانه‌ی له‌ باشورو پارچه‌كانی تری كوردستان رووده‌ده‌ن هه‌مووی غیابی سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌زنی وه‌ك مامه‌.

ئاراس محه‌مه‌د ئاغا كادیری پێشكه‌وتووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: سه‌رۆك مام جه‌لال هاوسه‌نگی كێشه‌كان و هه‌وێنی ئاشتی و ته‌بایی بوو له‌ ناوچه‌كه‌دا، نه‌ك ته‌نها بۆ گه‌لی كورد به‌ڵكو بۆ عیراق و ته‌واوی گه‌لانی ناوچه‌كه‌ خه‌ساره‌تێكی مه‌زن بوو، بۆیه‌ هه‌مووان پێویستمان به‌ سیاسه‌ته‌ حه‌كیمانه‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال تاڵه‌بانیه‌.

ئه‌و كادیره‌ داوا له‌لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان و عیراق ده‌كات له‌ژێر رۆشنایی و سیاسه‌تی په‌یامه‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر مێزی گفتوگۆو رێكبكه‌ون بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی به‌رۆكی گرتوون.

PUKmedia محه‌مه‌د جه‌لیل - به‌رده‌ره‌ش

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket