riklam

بڕیارە گرنگەكان

بابەتی گۆڕاو 07:22 PM - 2018-07-01
.

.

بڕیارە گرنگەكان

د.شیركۆ عبدالله‌‌

× گەورەم هەروا دامەنیشە.. خێرت دەگات هەستە شتێ‌ بكە.
ـ شتی وەكو چی؟
× نازانم. زەغتە، محاوەلەیە هەرچییەكە بیكەو بەشكو ئەم ناعەدالەتی و قوڕبەسەرییەمان لەكۆڵ بێتەوە.
ـ بەچی لە كۆڵمان ببێتەوە؟
× بە مەوقیف. بە بڕیاری روون و ئاشكرا.
ـ یەعنی چۆن روون و ئاشكرا؟
× بەگم روون و ئاشكرا یەعنی ئەوان بێن و بەڕۆژی نیوەڕۆ و بێ‌ هیچ ئەملاولایەك وەزعەكەمان بۆ چاك بكەن.
ـ هەر بەو ئاسانییە؟!
× ئەی ناڵێن بانگی محەمەد بە ئاشكرا خۆشە؟!
ـ كوڕە شیرینەكەم ئەوە بەس لە كتێبدا وایە ئەگینا لە واقیعدا بڕیار وا دروست ناكرێ‌ و نادرێ‌. بڕیار لە ژوورە تاریكەكان و كاتە تایبەتەكاندا ئەدرێ‌.
× ژوورە تاریكەكان و كاتە تایبەتەكان؟!
× بەڵێ‌ وەكو ئەم نوكتەیە…
نوكتە:
شەش حەوت رۆژێ‌ عوتڵەمان لەبەردەستدا بوو، ویستمان بچین لە شوێنێكی خۆش بەسەری ببەین. دایكم ئەیگو ئەچین بۆ ماڵی خاڵوانتان. بەڵام باوكم پێی خۆش بوو بچین بۆ ماڵی مامەكانمان. چەلەحانێكە زۆری كێشاو نەگەیشتینە نەتیجە. سەرەنجام وتیان بابیخەینە دەنگدانەوە. ئێمەش ئەو پرۆسە دیموكراسیەمان پێ‌ خۆش بوو. دەنگمانداو نەتیجەی دەنگدانەكە بەزۆرینە ئەوە بوو بچینە ماڵی مامەكانمان. قەرارماندا خۆمان حازر بكەین و سبەینێ‌ بەڕێ‌ بكەوین. بۆ سبەینێكەی كە هەستاین تەماشا ئەكەین بابە گیان تازە لە حەمام هاتۆتە دەرێ‌ و دایكم ئەڵێ‌ یاڵـڵا كەلوپەلەكان بخەنە ئوتومبیلەكەوە ئەچین بۆ ماڵی خاڵوانتان… تەماشای باوكمان كرد خۆی كردووە بە كەڕەی شەربەت. لەوەوە بۆمان دەركەوت بڕیارە گرنگەكان لە ژوورە تاریكەكان و لە كاتە تایبەتەكاندا دەدرێن.
print

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket