عیراق له ده‌ره‌وه‌ی نوێنه‌ران و ده‌سه‌ڵاتی گه‌لدایه
ریپۆرتاژ 05:59 PM - 2018-07-01.
ئه‌مڕۆ 1-7-2018 خولی سێیه‌می نوێنه‌رانی عیراق كه به ده‌سه‌ڵاتی گه‌ل ناوده‌برێت كۆتایی هات و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان نایاساییه‌و ده‌ستوور رێگه‌ی نه‌داوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماوه‌ی په‌رله‌مان درێژبكرێته‌وه، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا سه‌رۆك كۆماری عیراق له راگه‌یه‌نراوێكدا سوپاسی ئه‌ندامانی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مانی كرد له‌پای هه‌وڵ مانبوونیان .
سه‌رۆك كۆمار داوایه‌ك ئاڕاسته‌ی كوتله‌كان ده‌كات
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆماری عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كیدا به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه سوپاسی كار و چالاكییه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی كردوه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به‌ناوی په‌روه‌رداری به‌خشنده و میهره‌بانه‌وه
ئه‌ی گه‌لی عیراقی به‌ڕێز،
سڵاوی خوداتان لێ بێت،
به بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه له‌رۆژی شه‌ممه 30-6-2018 سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار گه‌رمترین سوپاس و پێ‌زانین ئاڕاسته‌ی هه‌مو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌رده‌بڕێت له پای هه‌موو هه‌وڵ و كۆششه به‌رچاوه‌كانیان و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه پێشكه‌شیان كردوه له پێناوی خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌یان له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردودا. سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان هان ده‌دات ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی بخاته گه‌ڕ بۆ ته‌واوكردنی رێ‌و شوێنه قانونییه‌كانی بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داواش له هێزه سیاسییه‌كان و هاوڵاتییان ده‌كات به‌و په‌ڕی وریایه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن به پله‌ی به‌رزه‌و پابه‌ندی هه‌ستكردن به لێپرسراوێتیی بن بۆ به‌دورگرتنی وڵات له‌هه‌ر كێشه یان قه‌یرانێك له‌م ماوه‌یه‌دا تا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێت و دادگای فیدراڵیی په‌سه‌ندی ده‌كات بۆ خۆشكردنی زه‌مینه‌ی ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌كاربونی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات و ئه‌ركه ده‌ستورییه‌كانی.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار داوا له كوتله سیاسییه‌كان ده‌كات ئه‌نجامی به‌ده‌ست جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان په‌سه‌ند بكه‌ن كه دادگای فیدراڵی بڕیاری له‌سه‌ر داوه، پێویستیی پابه‌ند بونی هه‌مو كوتله سیاسییه‌كانیش دوپاتده‌كاته‌وه به واده ده‌ستورییه‌كانی تایبه‌ت به دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانیی بۆ زامنكردنی ئه‌ركی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دواتر راسپاردنی كاندیدای گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌و ماوه‌یه‌ی كه ده‌ستور بڕیاری له‌باره‌وه داوه.
له كاتێكدا سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار پشتیوانیی بڕیاره‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئه‌نجومه‌نی كۆمیساران و دادوه‌ران و رێكاره‌كانیان ده‌كات
بۆ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، داواش له كوتله سه‌ره‌كییه‌كانیش ده‌كات بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له رۆژانی داهاتودا به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی داواكاریی و ئه‌ركه‌كانی قۆناغی داهاتو و، گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر رێوشوێنه‌كانی گه‌شه پێدانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی و رێزگرتنی ئیراده‌ی گه‌ل له پاراستنی بنه‌ما و پایه‌كانی سیستمی دیموكراسیی فیدراڵیی.
به خوداتان ده‌سپێرم
فوئاد مه‌عسوم
سه‌رۆك كۆمار
فراكسیۆنی یه‌كێتی چه‌ند سه‌رنجێك ده‌خاته‌ڕوو
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه فراكسیۆنی یه‌كێتی له نوێنه‌رانی عیراق به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تێیدا چه‌ند سه‌رنجێكی له‌باره‌ی چوار ساڵی رابردووی كاری په‌رله‌مان خسته‌ڕوو، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی..
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
هاووڵاتیانی كوردستان
به‌پێویستی ده‌زانین سه‌باره‌ت به خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، واته چوار ساڵی ڕابردوو هه‌ندێ سه‌رنجی پێویست بخه‌ینه‌ڕوو:
چوار ساڵی ڕابردوو، چوارساڵی پڕ له كێشه و قه‌یران و شه‌ڕ و ناكۆكی بوو. شه‌ڕی داعش كاریگه‌ریه‌كی زۆر گه‌وره‌ی له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو. دابه‌زینی نرخی نه‌وت قه‌یرانێكی دارایی گه‌وره‌ی بۆ عیراق و هه‌رێم دروستكرد. ناكۆكیه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا قوڵبوونه‌وه. ڕیفراندۆم كێشه‌كانی گه‌وره‌تر و قوڵتر كردنه‌وه وهێزه عیراقیه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی به سوود وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی و به پاساوی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ڕیفراندۆم به‌شێكی زۆری ناوچه دابڕێنراوه‌كانیان به زه‌بری هێز دابڕیه‌وه و داگیركرده‌وه، كێشه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان گه‌وره‌تربوون، هه‌موو ئه‌وانه‌و نه‌بوونی خواست و ئیراده‌یه‌كی عیراقی بۆ جێبه‌جی كردنی ده‌ستوور بوونه ڕێگر له‌به‌رده‌م زۆر هه‌نگاو كه پێویستبوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان و ته‌واوی گه‌لانی عیراق بنرێن له‌وانه‌ش جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور، دابینكردنی پێداویستی سه‌ربازی و شایسته داراییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، ده‌رنه‌كردنی یاسای ئه‌نجوومه‌نی فیدراڵی، ده‌رنه‌كردنی یاسای نه‌وت و گاز و له %١٧ی بودجه و چه‌ندین یاسای پێویستی تر.
هاووڵاتیانی كوردستان
هێشتا بارودۆخی كه‌ركووك و دوزخورماتوو و خانه‌قین و شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه و دووزیه‌كان به‌ده‌ستی برینی ده‌ربه‌ده‌ری و تاڵانكردن و سوتاندنی ماڵ و دووكانه‌كانیان ده‌ناڵێنن مه‌ینه‌تی كاكه‌ییه‌كانیشی هاتۆته سه‌ر و ڕۆژانه تاقمه تیرۆریستیه‌كانی داعش و هه‌ندی لایه‌نی شۆڤینیست به ناوی داعشه‌وه په‌لاماریان ده‌ده‌ن و شه‌هیدیان ده‌كه‌ن. ئێمه لێره‌وه هاوسۆزی و پشتیوانی خۆمان بۆكاكه‌ییه‌كان و خه‌ڵكی دووزخورماتوو و گه‌رمه‌سێر و ته‌واوی ناوچه‌كانیتر ده‌رده‌بڕین و داواش له حكومه‌تی عێراقی ده‌كه‌ین كه ئه‌ركی یاسایی و ئه‌خلاقی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه جێبه‌جێ بكا.
پێمان وایه به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه كوردستانیه‌كان و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵ هێزه عیراقیه‌كان نه‌بێ ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ناكرێن و داعش‌یش ڕۆژ به ڕۆژ خۆی ڕێك ده‌خاته‌وه و به هێزتر ده‌بێته‌وه. به هه‌موو لایه‌كیشی ڕاده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه تاسه‌ر له ئاست ئه‌و بارودۆخه نا هه‌مواره بیده‌نگ نابین.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست
سه‌ره‌ڕای ناكۆكی هێزه كوردستانیه‌كان ئێمه وه‌كو فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌وپه‌ڕی په‌رۆشیه‌وه هه‌وڵماندا كه له به‌غدا یه‌كڕێزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی بپاریزین. لای هه‌مووانیش ڕوونه كاتێك له كوردستان كێشه و ململانێی توند هه‌بێت كارێكی ئاسان نیه هه‌مووان له به‌غدا یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بن. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر سه‌د ده‌ر سه‌دیش نه‌بێ به خۆشحاڵیه‌وه له پرسه نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ده‌ستووریه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بووین واته هه‌موو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان یه‌كێتی، پارتی، گۆڕان، یه‌كگرتوو، كۆمه‌ڵ تا ڕادده‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگیمان هه‌بوو.
به‌پێویستی ده‌زانین كه بیری هه‌موو لایه‌ك بخه‌ینه‌وه كه به داخه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مترین هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای نه‌بوونی هاوپه‌یمانی كوردستانی و هیچ ناوه‌ندێكی هاوبه‌شیشمان نه‌بوو كه ئه‌وانه‌ش كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌ر نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان هه‌بوو، ئه‌نجامیش به زیان بۆ هه‌رێمی كوردستاندا ده‌شكایه‌وه.
به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ و له ڕوانگه‌ی ئه‌زموونی ساڵانی ڕابردوو و به‌ده‌ست نیشانكردنی كه‌موكوڕی و كه‌مته‌رخه‌میه‌كان به پێویستی ده‌زانین داوا له هه‌موو لایه‌نه كوردستانیه‌كان بكه‌ین كه:
یه‌كه‌م: زه‌مینه‌سازی دروستكردنی به‌ره‌یه‌ك یان هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی كوردستانی له به‌غدا بكرێت، واته لانی كه‌م له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی هاوبه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی گه‌لی كوردستان ڕێكبكه‌وین.
ده‌زانین كه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانی قوڵتر كردۆته‌وه، به‌ڵام كێشه‌ی ئه‌نجامه‌كان كێشه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ری عیراقیه و چارسه‌ریشی ده‌بێ به ڕێكاری یاسایی و سیاسی عیراقی بێ..
دووه‌م: پێویسته لایه‌نه سیاسیه‌كان به یه‌ك تیم له به‌غدا دانوستان بكه‌ن.
سێیه‌م: هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری فراكسویۆنه‌كان له ماوه‌ی داهاتوو زۆر گرینگه.
چواره‌م: ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێم په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وام وهه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واوی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كان هه‌بیت.
پێنجه‌م: پێوسیته سه‌ركردایه‌تی هێزه كوردستانیه‌كان بایه‌خی زیاتر به به‌غدا بده‌ن و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بی.
شه‌شه‌م: ده‌ستگرتن به ده‌ستوور و په‌یداكردنی پشتیوانی ده‌ره‌كی و ناوه‌خۆیی بۆ جێبه‌جێكردنی له‌م قۆناغه زۆر گرنگه.
خوشك و برایانی خۆشه‌ویست.
له كۆتاییدا ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌قۆزمه‌وه كه لێره‌وه سوپاسی خوشك و برایانم له فراكسیۆنه‌كانی پارتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ بكه‌م بۆ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییان چونكه سه‌ره‌ڕای جیاوازی و كێشه‌كانی كوردستان كاری هاوبه‌شی گرینگمان به‌یه‌كه‌وه كرد.
هیوادارم له خولی داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كان پته‌وتر و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری نێوان لایه‌نه‌كان گه‌وره‌تر و زیاتربێت.
فراكسیۆنی ی.ن.ك له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
په‌رله‌مانتارێك: حكومه‌ت ده‌ستی له ده‌ركردنی یاساكانیش هه‌بوو
ئه‌ندامێكی نوێنه‌رانی عیراقیش درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان ره‌تده‌كاته‌وه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ده‌ستوور رێگه‌ی به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان نه‌داوه.
قادر مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌ندامی نوێنه‌رانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به PUKmedia ی راگه‌یاند: كاتی یاسایی نوێنه‌رانی عیراق كۆتایی هات و ده‌كرێت كوتله‌كان هه‌وڵی پێكهێنانی خولی نوێی په‌رله‌مان بده‌ن، تا عیراق نه‌كه‌وێته بۆشایی یاساییه‌وه.
وتیشی: نوێنه‌رانی عیراق هیچ دانیشتنێكی دیكه ئه‌نجامنادات و كۆتایی به‌خولی سێیه‌می په‌رله‌مان هاتووه، له وڵاته دیموكراسیه‌كاندا پێش كۆتایی هاتنی خوله‌كه هه‌وڵی پێكهێنانی خولێ نوێ ده‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات نه‌كه‌وێته فه‌راغی یاساییه‌وه، بۆیه پێویسته له‌كوتله‌كانی عیراقیش رێگه نه‌ده‌ن فه‌راغی یاسایی دروست بێت و له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌وڵی پێكهێنانی خولی نوێی په‌رله‌مان بده‌ن.
راشیگه‌یاند: راسته دادگای فیدراڵی ته‌كلیفی له په‌رله‌مان كردوه كه هاوكاری كۆمسیۆن بێت بۆ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كه‌كان، به‌ڵام ئه‌مه به‌مانایی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی په‌رله‌مان نایه‌ت و دادگای فیدراڵی ئه‌و هه‌ڵه یاساییه ناكات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌سه‌ره‌تای خولی سێیه‌می په‌رله‌مانه‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ستی خستوه‌ته سه‌رجه‌م كایه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه له عیراق، ته‌نانه‌ت به ده‌ستی هه‌بووه له بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانیش كه بێگومان له وڵاته دیموكراسییه‌كان ئه‌و جۆره كاركردنه قبوڵ نیه و ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری له‌پێنلاو خزمه‌تی وڵات و هاووڵاتان كار ده‌كه‌ن نه‌ك حزب.
سێ كابینه‌یه پێكهێنانی حكومه‌تی عیراق دواده‌كه‌وێت
رۆژنامه‌ی شه‌رق لئه‌وسه‌ت راپۆرتێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و له زاری ده‌رباز محه‌مه‌د، وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی حكومه‌تی ئێستا رایگه‌یاندوه، حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كانی به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیه‌وه جگه له‌و بڕیارانه‌ی پێویستی به ره‌زامه‌ندی په‌رله‌مان هه‌یه.
پێشتر حكومه‌تی عیراق به‌هه‌مان ئه‌زموندا تێپه‌ڕبووه له دوو حكومه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، یه‌كه‌میان ساڵی 2010 كه حكومه‌ت بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ مایه‌وه تا حكومه‌تی دووه‌می مالیكی پێكهێنرا، دووه‌میش ساڵی 2014 كه حكومه‌ت ماوه‌ی سێ مانگ مایه‌وه تا حكومه‌تی ئێستای حه‌یده‌ر عه‌بادی پێكهێنرا.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا رۆژنامه‌كه له‌سه‌ر زاری تارق حه‌رب، شاره‌زای یاسایی رایگه‌یاندووه "حكومه‌تی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی كاره‌كانی به ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌وه، له سه‌رجه‌م مه‌یدان و بوار و ده‌سه‌ڵاته‌كان".
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایه، پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق كاتی ده‌وێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بارودۆخی ئه‌منی عیراق له‌ئێستادا باشتره له‌پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی عه‌بادی و ده‌كرێت كوتله‌كان رێگه نه‌ده‌ن بۆشایی یاسایی و ئه‌منی دروستبێت تا تیرۆرستان جارێكی تر ئه‌و هه‌له نه‌قۆزنه‌وه.
PUKmedia ئا/ دیار ستار
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28