حسێن قه‌ناعه‌ت: ئه‌ده‌بیاتی منداڵ بۆ فیلمسازی گرنگه
ئەدەب وهونەر 02:09 PM - 2018-07-01.
حوسێن قه‌ناعه‌ت ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران له‌و بڕوایه دایه، قسه كردن سه‌باره‌ت به سه‌رقاڵبوون له‌م سینه‌مایه‌دا هاوڕێ له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی په‌یامه بۆ هه‌ر به‌رده‌نگێكی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی راگه‌یاندنی سی و یه‌كه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئیسفه‌هان، "حوسێن قه‌ناعه‌ت" ده‌رهێنه‌ری ناسراوی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵی ئێران به ئاماژه‌دان به گرینگیی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئه‌ده‌بیاتی منداڵ و مێرمنداڵ له فیلمسازیی ئه‌م بواره‌دا گوتی: ئێمه چه‌ندین چیرۆكی سه‌رنجڕاكێشمان هه‌یه و ده‌توانین له نێو به‌رهه‌م گه‌لی ئێرانی‌دا، كارگه‌لێكی زۆر باش په‌یدا بكه‌ین. بۆ وێنه یه‌كێك له بیرۆكه‌كانی من بۆ نووسین، سیناریۆیه‌ك سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تییه‌كانی شاهنامه‌یه. به داخه‌وه ئه‌گه‌ر كتێبه‌كانی پوخته‌ی شاهنامه له بازاڕدا نه‌بووایه، جێگایه‌ك له كتێبه‌كانی وانه‌ی قوتابخانه‌دا له شێوه‌ی ئه‌و چیرۆكانه‌مان نه‌ده‌دیته‌وه.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كاتێك بمه‌وێت وه‌ها پلانێك بكه‌مه وێنه‌یی، بوودجه‌یه‌ك كه بۆی ته‌رخان ده‌كرێت، گرینگی هه‌یه. مه‌به‌ستم له بوودجه ئه‌وه نیه كه ته‌نیا به‌پشت به‌ستن به بابه‌ت گه‌لی ماڵی و ئابووری ده‌توانین فیلم دروست بكه‌ین، به‌ڵكوو مه‌به‌ستم چیرۆكه كه ئه‌گه‌ر بڕیار بێت، چیرۆكێكی ساده‌تر بنووسم كه له ساده‌بوونی خۆیدا، منداڵانیش پێوه‌ی سه‌رقاڵ بن.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "دز و په‌ری" به ئاماژه‌دان به پێناسه‌یه‌ك له سه‌رقاڵبوون له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا گوتی: ئه‌م سه‌رقاڵبوونه هه‌ر ته‌نیا به مانای خافڵاندن و سه‌رقاڵبوون نیه، به‌ڵكوو هه‌ر فیلمێك له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا به به‌شی خۆی په‌یامی هه‌یه. به‌م پێیه، گرینگ‌ترین هۆكار له باس نه‌كردنی چیرۆكه‌كانی ئه‌ده‌بیاتی كۆنی فارسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی بوودجه، توانایی چێكردن و به‌كارهێنانی جیلوه‌كانی تایبه‌تی وێنه‌یی سینه‌مایی.
قه‌ناعه‌ت له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا كه چ دامه‌زراوه‌یه‌ك به‌رپرسی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵه و چ پێشنیارێكی بۆی هه‌یه، رایگه‌یاند: هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك بێجگه له بونیادی سینه‌مایی فاڕابی به به‌رپرسی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ نازانم؛ هه‌ڵبه‌ت ته‌له‌ڤیزیۆن پێشتر كاری به‌رهه‌مهێنانی فیلمی له‌م بواره‌دا هه‌بووه و دیسان هاتۆته نێو ئه‌م بواره‌وه و له‌م كاته‌ی ئێستادا بۆ به‌رده‌نگه‌كانی منداڵ و مێرمنداڵ زنجیره درامای چیرۆكی به‌رهه‌م دێنێت.
ئه‌و سینه‌ماكاره سه‌باره‌ت به داهاتووی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ هیوای خواست و گوتیشی: به دڵنیاییه‌وه ده‌توانین هیوامان به سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵ هه‌بێت به هه‌وڵ و چالاكی به‌رپرسانێكی وه‌كوو "عه‌لیڕه‌زا ره‌زاداد" ده‌بیری ئه‌م فێستیڤاڵه و "فریشته تائیرپوور" كه له زومره‌ی پێشه‌نگه به‌ئه‌زموونه‌كانی سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵن و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وان سه‌رقاڵ كردن و خافڵاندنی منداڵان و نمایش كردنی فیلم بۆ ئه‌وانه. ئاماده‌بوونی ئه‌م به‌رپرسانه له لووتكه و پله‌ی یه‌كه‌می سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا، ئه‌م هیوایه زیندوو ده‌كاته‌وه كه خه‌ونی نمایش كردنی فیلم گه‌لی منداڵ هه‌موو دوو مانگ جارێك ببێته شتێكی راسته‌قینه. سه‌ختیی كار كردن زۆر جار له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كان دایه و ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌ختیانه تێپه‌ر بكه‌ین، سینه‌مای منداڵان ده‌چێته نێو به‌ستێنی نمایش كردنی فیلمه‌كانه‌وه.
ده‌رهێنه‌ری فیلمی سینه‌مایی "پاڵه‌وانه چكۆله‌كان" له كۆتایی ئه‌م وتووێژه‌دا وه‌بیری هێنایه‌وه: ئه‌گه‌ر سینه‌ماكاران و به‌رپرسان سه‌رنج بده‌نه ئامرازی خافڵاندن و سه‌رقاڵ كردن له سینه‌مای منداڵ و مێرمنداڵدا، ساڵی داهاتوو چه‌ندین فیلممان بۆ نمایش كردن له‌م بواره‌دا هه‌یه. دڵنیا بن وه‌ها بڕیارێك له هه‌ڵبژاردنی سیناریۆكانیشدا كاریگه‌ری هه‌یه. كاتێك چێكردنی فیلمی باش و شیاو بۆ منداڵان بكه‌وێته ناوه‌ندی سه‌رنجدانه‌وه و داموده‌زگا و دامه‌زراوه جۆراوجۆره‌كان، هه‌لی چێكردن و ئیمكاناته‌كانی فیلم گه‌لی منداڵان بخه‌نه به‌ر ده‌ستی سینه‌ماكاران، له‌گه‌ڵ بڕه‌وپێدانی زیاتری ئه‌م سینه‌مایه به‌ره‌وڕوو ده‌بین.
سی و یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمه‌كانی منداڵان و مێرمنداڵانی له رۆژانی 8 تا 14ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ رێكه‌وتی 30ی ئۆگۆست تا 5ی سێپته‌مبه‌ری 2018ی زایینی له دوو به‌شی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا له شاری مێژوویی ئیسفه‌هان له وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
PUKmedia مه‌نووچێهر جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27