riklam

كتێبی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی نوێ ده‌ناسێندرێت

کتێب 01:04 PM - 2018-07-01
.

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 1-7-2018  له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆڕی خوێندنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی كتێبی "بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی نوێ" له‌ نووسینی موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له‌ نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌سه‌ره‌تادا نووسه‌ر كورته‌یه‌ك باسی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ "بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی نوێ، گۆڕان به‌ نموونه‌" كرد و ڕاوبۆچوونی خۆی خسته‌ڕوو و ڕایگه‌یاند: سیستمی حزبابه‌تی له‌ كوردستان ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی ستراكچه‌ری بووه‌ و هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له‌ كوردستان له‌ بنه‌ڕه‌تدا له‌به‌ر ئه‌نجامی شكستی پرۆسه‌ی سیاسی و سیستمی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌.

له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به‌ مێژووی بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان له‌ جیهان و بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری خوێندكاری فه‌ره‌نسا له‌ 1968 كرد و به‌ وردی باسی له‌ پێكهاته‌ی بزوتنه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان و هۆكاری دروستبوون و ئامانجیان كرد.

پاشان به‌شداربووان ڕاوبۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ و وتاره‌كه‌ی نووسه‌ر خسته‌ڕوو و له‌گۆشه‌ نیگای خۆیانه‌وه‌ باسیان له‌ كتێبه‌كه‌ و ناوه‌ڕۆكی كۆڕه‌كه‌ كرد.
له‌ كۆتاییدا مه‌راسیمی ئیمزاكردن و دابه‌شكردنی كتێبه‌كه‌ به‌ڕێوه‌چوو.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket