پێشمه‌رگه ئاماده‌یه كه‌ركوك له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بپارێزێت
ریپۆرتاژ 12:28 PM - 2018-07-01.
ئاڵۆزی دۆخی ئه‌منی باشوری كه‌ركوك نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه په‌لاماردان و كوشتن و رفاندنی خه‌ڵك له لایه‌ن داعشه‌وه بۆته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ چۆڵكردنی گونده كوردنشینه‌كان، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ئاشكرای ده‌كات: ئه‌و گوندانه كه به هه‌زاران ماڵی كوردی كاكه‌یی لێیه وا چۆڵده‌كرێن لێپرسراوێكی یه‌كێتیش ده‌ڵێت ئاگاداری هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراقمان كردۆته‌وه‌و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر خه‌تیش ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه، پۆلیسی كه‌ركوكیش ده‌ڵێت ناوچه‌كه پێویستی به ئۆپراسیۆنێكی به‌هێز هه‌یه، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش ده‌ڵێت: تائێستا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه هیچ بابه‌تێكی فه‌رمی نییه.
عیراق توانای پڕكردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی نییه‌و پێشمه‌رگه‌ش له‌ئاماده‌باشیدایه
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، جێگری یه‌كه‌می لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی (ی.ن.ك) له كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئێمه وه‌ك یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئاگاداری هه‌موو ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عیراقمان كردۆته‌وه‌و به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر خه‌تیش ده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه، وتیشی: ئه‌و رووداوانه‌ش به‌كارێكی خراپ ده‌زانین و قبوڵیشی ناكه‌ین و داواش ده‌كه‌ین چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه بكرێت.
ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود، وتیشی: ئه‌م حكومه‌ته‌ی ئێستای به‌غدا توانای كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی نییه، له ئێستادا عیراق توانای پڕكردنه‌وه‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی نییه، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتیمان و خاك له‌و سنوره‌ش ته‌واو زه‌قبۆته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، پێشتریش له‌گه‌ڵ عیراقدا له‌سه‌ر دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه، له‌سه‌ر خه‌ت بوونه‌و كۆمه‌ڵێك هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ركردن هه‌یه.
جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند هاتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌و پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش به باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ناوچه‌كه ده‌زانێن و ده‌ڵێت: ده‌بێ رێگه بدرێت هێزی پێشمه‌رگه بێت ئه‌م سنورانه بپارێزێت، له‌گه‌ڵ دروستكردنی هێزێكی هاوبه‌ش له پۆلیسی عیراق و پێشمه‌رگه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موویان پێكه‌وه دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه رابگرن، هه‌روه‌ها پێویسته پشتگیری له خه‌ڵكی ناوچه بكه‌ن و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر عیراق نه‌توانێ به‌رگرییان لێ بكات ده‌بێ بیر له‌چاره‌سه‌رێكی تر بكاته‌وه.
مه‌ترسی بۆسه‌ر كه‌ركوكیش به دوور ده‌زانێ و دڵنیایی ده‌داته هاوڵاتیان و وتی: هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كه‌ركوكه‌وه نزیكه، كه‌ركوكیش هه‌روا ئاسان نییه، له‌حاڵه‌تی روودانی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو، هێزی پێشمه‌رگه ئاماده‌یه‌و كه‌ركوكیشی پێ ده‌پارێزرێت له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
پۆلیسی كه‌ركوك: ناوچه‌كه پێویستی به ئۆپراسیۆنێكی زۆر به‌هێز هه‌یه
عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی ئێمه بنكه‌ی پۆلیسی داقوقمان هه‌یه كه سه‌ر به به‌شی پۆلیسی قه‌زاو ناحییه‌كانه، به‌ڵام سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌فی ئه‌منی له ده‌ستی ئێمه‌دا نییه وه‌كو به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی پۆلیسی كه‌ركوك و پۆلیسی فیدڕاڵی له‌و ناوچانه خاوه‌نی بڕیارن و ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك له‌سه‌ر ئاگاداركردنه‌وه‌ی لایه‌نی به‌رپرس له پاراستنی خه‌ڵكی باشور و باشوری رۆژئاوای كه‌ركوك به تایبه‌ت گونده كوردنشینه‌كان وتی: ئێمه به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه ئه‌منییه گشتی و تایبه‌ته‌كانی پۆلیس و هێزه عێراقیه‌كان باسمان له پاراستنی گشتی كه‌ركوك كردووه‌و به لایه‌نی پۆلیسی فیدڕاڵی وتراوه كه ئه‌و ناوچانه ده‌پارێزن و ئاگاداری جموجۆڵی نامۆ‌و چه‌كداری بن چ جا تیرۆرستان بێت یان باندو گروپی چه‌كداری له‌یاسا ده‌رچوو یان هه‌ر كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی و عه‌شایه‌ری.
ده‌رباره‌ی چاره‌سه‌ری دۆخی ئه‌منی ئه‌و سنورانه‌ش، وته‌بێژه‌كه‌ی پۆلیس وتی: دۆخی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه به ئۆپراسیۆنێكی زۆر به‌هێز چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌ویش به‌هێزێكی ته‌واو كه‌له ئۆپراسیۆنه‌كان به‌شداربن، چونكه ئه‌و ناوچانه زۆر به‌رفراوانن و ئه‌م هێزانه‌ی ئێستا وه‌كو پێویست نین بۆ پاراستنی ئه‌و سنورانه، پێشتر ئه‌و ناوچانه كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی لێ‌بوو ژماره‌یه‌كی زۆر لیوای لێ‌بوو ئه‌وجا توانرابوو ئه‌و ناوچانه به باشی بپارێزن.
وتیشی: پاراستنی ئه‌و ناوچانه به‌هێزێكی هاوبه‌ش ده‌كرێت و بیری لێكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه لای ئێمه نییه‌و كارێكی سیاسییه، تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌كو لایه‌نێكی ئه‌منی پرسوڕا نه‌كراوه.
ئه‌و گوندانه كه به هه‌زاران ماڵی كوردی كاكه‌یی لێیه وا چۆڵده‌كرێن
ئازاد جه‌باری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند: ئێمه كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كردووه‌و نوێنه‌ریان چوونه‌ته ئه‌و سنورانه‌و له دۆخه‌كه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌نیش به‌رده‌وام دانیشتوین و باسمان له‌وه كردووه له‌و ناوچانه‌ی خوارووی كه‌ركوك بۆشاییه‌كی ئه‌منی هه‌یه‌و خه‌ڵك ده‌كوژرێ و ده‌ڕفێنرێ و دزی لێ ده‌كرێ، هه‌روه‌ها كاكه‌ییه‌كان كه‌س نایانپارێزێ و ئه‌و ناوچانه چۆڵن.
ئازاد جه‌باری باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌و گوندانه كه به هه‌زاران ماڵی كوردی كاكه‌یی لێیه وا چۆڵده‌كرێن و ژن و مناڵی لێ نییه‌و ته‌نها پیاو و گه‌نجه‌كان ماون و ئه‌وانیش وا به‌رده‌وام لێیان ده‌كوژرێ و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشوی پێشمه‌رگه چۆڵن پڕنه‌كراونه‌ته‌وه و له‌هه‌ندێ جێگه ته‌نانه‌ت كاره‌باكه‌شی كارده‌كات و وه‌ك خۆی ماوه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتیشی: ئه‌و زنجیره ناوچه كوردیه‌ی كه‌وا كاكه‌یی و داوده‌و تاڵه‌بانی لێیه ده‌یانه‌وێ چۆڵبكرێت له‌لایه‌ن شۆڤێنیه‌كانه‌وه و له‌بری ئه‌وه‌ش خه‌ڵك بێنن بۆ ئه‌وێ و شوێنی كوردی به گشتی پێبگرنه‌وه، ئه‌و بابه‌ته هێنده هه‌ستیاره په‌یوه‌ندی به هه‌موو كورده‌وه هه‌یه‌و كوردیش ئه‌وه‌نده كێشه‌ی زۆری له خۆی ئاڵكاندووه به فریای هیچ ناكه‌وێ.
ده‌رباره‌ی هاتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش ئازاد جه‌باری وتی: "ئێمه داوامان كردووه هێزی هاوبه‌ش هه‌بێت و پێشمه‌رگه و ئاسایش بێته‌وه، به‌ڵام شۆڤێنییه‌كان ناهێڵن بێنه‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ریش جه‌باری پێیوابوو، ده‌بێت هه‌ردوو حزبی كوردی سه‌ره‌كی و هه‌موو لایه‌نه‌كان بێنه سه‌رخه‌ت و فشار دروستكرێت له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌و خۆپیشاندانێكی گه‌وره‌ش له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه بكرێت، ئه‌وه‌تا پێكهاته هه‌یه به‌قه‌ده‌ر گه‌ڕه‌كی ره‌حیماوا نابن بۆچی بتوانن بیست و پێنج هه‌زار كه‌س ببه‌نه سه‌ر شه‌قام بۆ ئێمه نه‌توانین سێ سه‌د هه‌زار كه‌س بڕژێننه سه‌ر شه‌قام و شه‌قامه‌كان بگرین و ژیان له‌كه‌ركوك ڕاگرین تا به حه‌قی خۆمان ده‌گه‌ین.
تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فه‌رمی نییه
سه‌باره‌ت به پرسه‌كه لیوا هیوا عه‌بدوڵا، فه‌رمانده له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: تا ئێستا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری هیچ بابه‌تێكی فه‌رمی نییه، چونكه ئه‌بێت ئه‌و كاره له‌نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاوتوێ بكرێت و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت.
سه‌باره‌ت به ئاماده‌باشی پێشمه‌رگه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه وتی: "ئێمه به‌ده‌ر نین له سیستمی به‌رگری عیراق ، به‌ڵام كاری پێناكرێ و ئه‌و كه‌سانه‌ی هاتونه‌ته سه‌ر حوكم له‌عیراق و له هه‌رێم نه‌یانتوانیوه دۆخێكی هه‌ماهه‌نگ و بۆ وڵاته‌كه دروستبكه‌ن، ئه‌گه‌رنا به‌پێی ده‌ستور ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌بێت له رێی هێزی ئه‌منی هاوبه‌ش و ئیداره‌ی هاوبه‌شه‌وه به‌رده‌وامی پێبدرێت و هه‌ردوولا به باشی ده‌ستور جێبه‌جێ بكه‌ن، پێموایه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه عێراقیه‌كان ده‌توانین به باشی ئه‌منیه‌تی ئه‌و ناوچانه بپارێزین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ش بگاته ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه هه‌روا پشتگوێ بخرێت و داعش و چه‌كدار به ئاره‌زوی خۆیان بتوانن خه‌ڵكی تیا بكوژن و بڕفێنن به تایبه‌ت كورده‌كان به ته‌ئكید ئه‌وكاته‌ش ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه ده‌سته‌وه‌ستان نابین و ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ناوچه كوردستانیانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم نابین.
لیوا هیوا عه‌بدوڵا وتیشی: "پێشتر ئه‌و ناوچانه به له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێمه ده‌پارێزراو سنورێكی به‌رفراوان له نێوان ئێمه‌و داعش هه‌بوو، نه‌یانده‌توانی به ئاره‌زوی خۆیان ته‌راتێن بكه‌ن، به‌ڵام له‌دوای ئه‌وه‌ی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویداوه به ناوی سه‌پاندنی یاساوه ئه‌و ناوچانه به هی پێشمه‌رگه‌و داعشیشه‌وه به حساب به ده‌ستی هێزه عیراقیه‌كانه‌وه‌ن، به‌ڵام ده‌بینی رووداوه‌كان و چالاكیه‌كانی داعش به ئاشكرا زۆرترن و له ناوچه‌كانی ریاز و حه‌ویجه‌و داقوق هێزه عیراقیه‌كان ته‌نها به‌رۆژ بوونیان هه‌یه.
PUKmedia هه‌فته‌نامه‌ی هه‌واڵ
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27