رادیۆی كوردی كرماشان ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه…
ریپۆرتاژ 12:44 PM - 2018-06-30.
رادیۆی كوردی كرماشان ئه‌و ده‌نگه زوڵاڵه‌ی كه هه‌موو كه‌وشه‌نه ده‌سكرده‌كانی كوردستانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
رۆژگارێك بوو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه به‌شێك له خاكه‌كه‌یان تاپۆی ڕه‌شی میلله‌تی كورد‌و جوگرافیای كوردستان بوون وا سنووربه‌ند كرابوون ئه‌گه‌ر سیمرخیش بیبه‌زاندبایه‌ن خومپاره‌و گولله‌ی پاسه‌وانه‌كانی ناو قه‌ره‌قولی سه‌رحه‌د‌و قۆشه‌نه‌كان مێشكی ده‌پژاندن، هیچمان ئاگامان له دیوه‌كانی دی ئه‌م مه‌رزوبومانه نه‌بوو كه له‌وێ چی ده‌گوزه‌رێ چ جای ئه‌وه‌ی ئاگامان له ره‌وتی ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ری یه‌كدی بێ مه‌گه‌ر رژێمه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه كاتێ كه هه‌ستیان ده‌كرد جامی زوڵمیان پڕ بووه‌و لێی ده‌رژێ په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچوكیان بۆ ده‌كردینه‌وه.
كرماشان شارێكی دێرین‌و قه‌دیمی كوردانی ئاریاییه كه عه‌ره‌ب به (قرمیسین) ناوی ده‌به‌ن‌و له‌م سه‌ده‌ی دواییه‌شدا پێی ووتراوه كرمانشاه، تا پێش هاتنی حاكمی قاجارزاده له تارانه‌وه خه‌ڵكی ئه‌م شاره هه‌موو به زمانی كوردی ده‌دوان، جگه له خاوه‌ن بڕوانامه‌و خوێنده‌واران كه‌س به زمانی فارسی ئاشنا نه‌بوو و توانای ئاخاوتنیان نه‌بوو به زمانی فارسی به ده‌لیلی ئه‌وه‌ش له گۆرانیه‌كی فولكلۆریدا یێژن:
كرماشانیگم فارسی نیه‌زانم وه زمان كوردی قه‌زات وه گیانم
شازاده حاكم كه له نه‌وه‌ی قاجاریه‌كان بوو له كرماشان هانی خه‌ڵكی دا‌و فه‌رمانی به كارگێڕانی ده‌وڵه‌ت دا كه به زمانی فارسی بئاخڤن تا وای لێهات به‌ره به‌ره فارسیه‌كه جێی به زمانی كوردی لێژ كرد‌و له‌ناو خێزانه‌كانیش قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان به فارسی ده‌كرا، دیاره ره‌زا خان‌یش له چوارچێوه‌ی ڕیفورمه‌كه‌ی خۆیدا ته‌شویقی عه‌شایه‌ر‌و دێهاتنشینانی كرد كه منداڵه‌كانیان فێری زمانی فارسی بكه‌ن‌و جلی میللی فڕێده‌ن‌و جل‌و به‌رگی ئه‌وروپی بپۆشن كه ئه‌وه‌ش هه‌وڵێك بوو بۆ تواندنه‌وه‌ی كه‌لتوری گه‌لانی غه‌یره فارس له ئێراندا‌و له‌دوای به توون چوونی ره‌زاخانیش به‌تایبه‌ت رادیۆی كوردی كرماشان ده‌وری باڵای باڵای بینی له زیندووكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌و كه‌لتور‌و زمانی كوردی.
له 25ی تشرینی دووه‌می ساڵی 1946 له تاران په‌خشێكی رادیۆیی كوردی دامه‌زرا، واته حه‌وت ساڵ دوای دامه‌زراندنی رادیۆی كوردی به‌غدا كه چواره‌مین رادیۆی كوردی بوو، له‌سه‌ره‌تا نیو كاتژمێر‌و پاشان بوو به یه‌ك كاتژمێر كه له‌ناو كورداندا به رادیۆی كوردی تاران ناسرابوو به‌ڵام به‌ڕه‌سمیی ده‌وترا (ئێره ئێستگه‌ی بێته‌لی ئێرانه) و به‌هیمه‌تی عه‌بدولحه‌میدی مه‌عریفه‌ت ئه‌م په‌خشه كرایه‌وه‌و به‌رنامه‌كانی بریتی بوون له هه‌واڵ‌و شرۆڤه‌ی سیاسی‌و مۆسیقا‌و ئه‌ده‌بیاتی كوردی‌و خوێندنه‌وه‌ی شیعر، غیاسه‌وه‌ند ناوێك كه له كوردانی كۆچپێكراوی قه‌زوین بوو بێژه‌ری رادیۆكه بوو به‌زمانی كه‌لهوڕی ده‌ستی پێ ده‌كرد، له‌ساڵی 1956 ئه‌م رادیۆیه له په‌خشكردن وه‌ستا، له كرماشانیش له ساڵی 1946 له‌لایه‌ن ستادی له‌شكر به‌هۆی یه‌ك ده‌زگای بێ سیم‌و به شه‌پۆلی ناوه‌ندی‌و ره‌دیفی (200) مه‌تر شه‌وانی یه‌كشه‌موان له كاتژمێر (8) و بۆ ماوه‌ی (1-2) ده‌مژمێر په‌خشێكی كوردی دامه‌زرا‌و ئه‌م په‌خشه به هه‌وڵی ئه‌فسه‌رێك به‌ناوی عه‌تائوڵڵا عه‌تائی ئیجرا كرا كه بریتی بوو له په‌خشێكی (خه‌به‌ری)و رووداو‌و چالاكیه‌كانی په‌یوه‌ند به له‌شكری كرماشانی بڵاو ده‌كرده‌وه‌و پاشان مۆسیقا‌و گۆرانی گۆرانیبێژه ناوچه‌ییه‌كانی وه‌كو موڕته‌زای توندڕۆ و ئیبراهیمی خۆشنه‌وای ده‌چڕی‌و له‌سه‌ره‌تادا موزیكژه‌نانی سایلی حیشمه‌تی ره‌بیعی و هاشمی ره‌بیعی‌و حیشمه‌توڵڵای موسه‌نن‌و تیپی نمایشیش له سه‌رهه‌نگ نازری‌و جه‌وادی گێتی ئارا و محه‌مه‌دی كه‌مانگه‌ر‌و خانمان سه‌عده‌وه‌ند‌و معاونی پێك هاتبوون‌و له‌ساڵی 1958 ئه‌م په‌خشه وه‌ستێندرا.
ئه‌گه‌ر گواستنه‌وه‌ی رادیۆی كوردی بۆ تاران له‌ساڵی 1962 به خولی یه‌كه‌م ئه‌ژمار بكرێ ئه‌وه خولی دووه‌می رادیۆكه له‌ساڵی 1979 ه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات كه هاتنه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی جمهوری ئیسلامیه‌و تاكو 2001 درێژه ده‌كێشێ‌و قۆناغی سێیه‌میش له‌م ساڵه‌وه تاكو 2011 به‌رده‌وام ده‌بێ، له‌م دوو ده‌وره‌یه‌دا به‌رنامه‌گه‌لێكی كه زیاتر مۆركی ئاینی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی پێوه‌بوو په‌خش ده‌كرا وه‌كو نمایشی رادیۆیی‌و جه‌نگی جومعه، ئێمه‌و گوێگره‌كان، رێگایه‌ك به‌ره‌و نوور و به‌رنامه‌ی خانه‌واده‌و هه‌واڵ‌و به‌رنامه‌كانی په‌یوه‌ند به جه‌نگی ئێران له‌گه‌ڵ عێراق.
له‌ساڵی 1962 رادیۆی كوردی تاران به‌ته‌واوی ته‌داره‌كات‌و ستافه‌كه‌یه‌وه گوازرایه‌وه كرماشان‌و سه‌ره‌تا له شه‌قامی شابه‌ختی له ساختمانێك كه پێشتر ماڵی خدێوی بوو دامه‌زرا‌و تا ساڵی 1971 گوازرایه‌وه باڵاخانه‌یه‌كی نوێ‌و سه‌ره‌تای كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی به دروشمی (كوردی شه‌ره‌فمه‌ند له هه‌ر كوێ كه هه‌ی نیشتمانی خۆت كه ئێرانه له‌بیر مه‌كه) ده‌ستی پێ ده‌كرد و بوو به (ده‌نگی ئێران-به‌شی كوردی) و ماوه‌ی په‌خشه‌كه‌شی به‌ره به‌ره زیاد كرا تا بوو به (12) ده‌مژمێر له شه‌ورۆژێكدا‌و مه‌ودایه‌كه‌شی بوو به (100) كیلووات‌و فرستنده‌ی قه‌سری شیرینیشی بۆ زیاد كرا‌و ئه‌م ماوه‌یه تا هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئیسلامی به ماوه‌ی زێڕین‌و به به‌رهه‌مترین‌و پڕ شنوه‌نده‌ترین رۆژگاری ئه‌م ئێستگه‌یه داده‌ندرێ‌و له‌م ماوه‌یه‌دا باشترین به‌رنامه‌گه‌لی كوردانه‌ی پێشكه‌ش كرد‌و به‌راستی ئه‌وێ رۆژی ئه‌م رادیۆیه شۆڕشێكی سپی كوردایه‌تیبه‌رپا كرد‌و له‌نانی شه‌وێ فه‌رزتر بوو بۆ ئه‌م كورده‌واریه، هه‌رچه‌نده مه‌نتقی نیه رادیۆیه‌ك سه‌ر به ده‌وڵه‌ت بێ‌و حكومه‌ت خه‌رجی بكێشێ‌و ته‌واو سه‌ربه‌خۆش بێت، محه‌مه‌دی كه‌مانگه‌ر ده‌ڵێ له‌م (25) ساڵه‌دا رادیۆی كرماشان شۆڕشێكی گه‌وره‌ی كه‌لتوری‌و فه‌رهه‌نگی‌و زمانه‌وانی بوو و به‌م جۆره‌ش هه‌ڵسوڕاو به‌ڕێوه‌برا كه ئێمه‌ی كورد ده‌مانویست نه‌ك به‌م شێوه‌ی كه ده‌وڵه‌ت ده‌یویست، ئه‌م رادیۆیه گه‌وره‌ترین كاریگه‌ری‌و شوێنه‌واری دانا له‌سه‌ر زه‌وق‌و زیهنی گوێگرانی به‌به‌رنامه جوان‌و به‌له‌زه‌ت‌و به‌سوده‌كانی خۆی، دیاره تا پێش شۆڕشی ئێران هه‌موو جۆره چالاكیه‌كی رووناكبیری‌و ئه‌ده‌بی‌و چاپه‌مه‌نی به‌زمانی كوردی له‌ئێراندا قه‌ده‌غه بوو، ئه‌و رادیۆیه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌م بۆشاییه‌ی پڕ كردبوه‌وه، یه‌ك له به‌رنامه‌كانی وه‌كو (چیرۆكی شه‌و) زۆر بالكێش بوو و جێی خۆی كردبوه‌وه له‌ناو دڵی عاشقانیدا‌و چه‌ندین داستانی وه‌كو(خه‌ج‌و سیامه‌ند، مه‌م‌و زین، سه‌یده‌وان، لاس‌و خه‌زال‌و چیرۆكی حه‌مه شوان-ی زیندوو كرده‌وه)، دیاره موحه‌مه‌د سدیق موفتی زاده له بواری زمانه‌وانی‌و مه‌لاجه‌میلی رۆژبیانی له بواری مێژوو و جوگرافیا به به‌رنامه‌ی (ووڵاته‌كه‌ت بناسه) خزمه‌تێكی باشیان كرد، (به‌زمی هه‌ینی) له نوسینی ئه‌سعه‌دی سیراجودینی‌و پێشكه‌شكردنی په‌روینی موشیر وه‌زیری كه ماوه‌كه‌ی (5،1) سه‌عات بوو و به‌رنامه‌ی (سروه‌ی به‌یان) كه ماوه‌كه‌ی (90) ده‌قیقه بوو له‌لایه‌ن سه‌ید عه‌بدوله‌تیف پێشكه‌ش ده‌كرا، به‌رنامه‌كانی (باغچه‌ی گوڵان)و (كاروانی شیعر‌و مۆسیقا) له‌لایه‌ن شوكروڵڵای بابان‌و حیسامه‌دینی ئه‌مین به‌ڕێوه ده‌چوون‌و به كرمانجیش سه‌ید عه‌زیزی عه‌له‌وی بێژه‌ر‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌گه‌لێك بوو و نابێ رۆڵی باڵای مامۆستای پایه‌به‌رز مه‌لا محه‌مه‌دی ڕه‌بیعیش له ئاماده‌كردن‌و پێشكه‌شكردنی به‌رنامه ئایینیه‌كان‌و موناجاته پڕ سۆزه‌كانی خه‌فه بكرێ‌و ئه‌وه‌شی كه جێگای پێشڕه‌فته‌یی‌و خۆشحاڵی بوو له‌به‌شی ئه‌ده‌بیاتی كوردی مامۆستا سه‌ید تاهیری هاشمی جگه له ئاماده‌كردنی شیعری شاعیران چه‌ندین پارچه په‌خشانی نایاب‌و دانسقه‌و دڵنشینی بۆ به‌رنامه‌كانی (هه‌وارگه‌ی دڵان)و (گولزاری ئه‌ده‌ب) ئاماده ده‌كرد كه خانمی ره‌وانشاد په‌روینی موشیر وه‌زیری به ده‌نگه زوڵاڵه‌كه‌ی دیكله‌مه‌چی‌و پێشكه‌شكاری ئه‌م به‌رنامه‌یه بوو، به‌رنامه‌ی (تاپۆ‌و بومه‌لێل) ناوی یه‌كێك له به‌رنامه سه‌ركه‌وتوه‌كانی ئه‌م رادیۆیه بوو كه ره‌وانشاد سواره‌ی ئیلخانی زاده ده‌ینووسی، ئێمه‌و گوێگره‌كان به‌رنامه به‌بڕشت‌و كێشه له‌سه‌ره‌كانی ئه‌م رادیۆیه بوو كه ده‌وڵه‌ت خۆشیی لێی نه‌ده‌هات‌و ده‌ڵێن پۆسته‌ی كرماشان زۆربه‌ی كاره‌كانی نامه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه بوو كه خانم میدیای زه‌ندی پێشكه‌شی ده‌كرد‌و ته‌نها ئامرازێك له‌وێ رۆژێ بۆ به‌یه‌ك گه‌یاندنی كوردان له‌ته‌واوی ناوچه‌كانی كوردستان‌و دونیادا. شیعرهایه‌كیش كه له عێراق‌و ده‌ره‌وه‌ی ئێران چاپ‌و بڵاو ده‌كرانه‌وه‌و له ئێران قه‌ده‌غه‌و باسی سه‌ر بوو و هێنانی بۆ ناو ئێران زیندان‌و سزای قورسی به‌دواوه بوو ئه‌م رادیویه بوو به به‌دیل بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و رادیۆیه‌ش نه‌بوایه ئه‌وه ئه‌و هه‌موو هونه‌رمه‌ند‌و گۆرانی بێژانه ناچار ده‌بوون هه‌ر له مه‌جلیس‌و داوه‌ت‌و كاباره‌كاندا بمایانه‌وه‌و گۆرانی بڵێن، كارمه‌ندان‌و هاوكارانی ئه‌م رادیۆیه سێ جۆر بوون، یه‌كه‌میان ڕه‌سمی‌و دووه‌میان به‌گرێبه‌ست‌و سێیه‌میشیان هاوكار‌و په‌یامنێر بوون كه دوای شۆرشی ئیسلامی زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیان پچڕا، له 24/7/1979 مه‌لا محه‌مه‌دی ره‌بیعی‌و سه‌ید ئیسماعیل حوسێن‌و سه‌ید عه‌بدولله‌تیف به‌ڕه‌سمی له‌م رادیۆیه دامه‌زراون، ئۆرگیسترای رادیۆی كرماشان به‌پێی قۆناغه‌كانی گروپێك بوون له نه‌وازه‌نده ناوداره‌كانی وه‌كو ئیسماعیلی مه‌سقه‌تی، ئه‌سكه‌نده‌ر قوره‌دان، مه‌حمودی مه‌ڕئاتی (وێلون)، ئه‌بولقاسم په‌ره‌ندیان، مه‌حمود ئه‌هوان، محمودی بلوری، به‌هه‌مه‌نی پوله‌كی(زه‌رب)، ئه‌كبه‌ری ئێزدی (سه‌نتور)، موحه‌مه‌دی عه‌بدولسه‌مه‌دی (كلارنین)و سه‌رپه‌رشتیاری ئۆرگیستراكه، و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه موجته‌با میرزاده‌ی ناودار (كه‌مانچه) پێك هاتبوون، له بێژه‌ره به‌رچاوه‌كانیش جگه له په‌روین وه‌زیری‌و میدیای زه‌ندی، عه‌زیزه‌ی نافعی، نه‌هیه‌و به‌دیعولزه‌مان‌و كه‌مانگه‌و ئه‌سعه‌دی سیراجودینی‌و له‌سه‌ره‌تاش زه‌هرای نائیبی تاكه گوێنده‌ی ژن بوو له‌م رادیۆیه. ده‌نگبێژه ناسراوه‌كانیش له شه‌سته‌كان جگه له مامۆستا خالقی، ئیسماعیلی مه‌سقه‌تی، حه‌سه‌ن زیره‌ك، ئیبراهیمی خۆشنه‌وا، مورته‌زای توندڕۆ، هاشمی ره‌بیعی، ئیسماعیلی پیر خدری، فه‌یروز‌و ئیسماعیلی سابور، لورنه‌ژاد، حوسێنی ئه‌لبورزی‌و سه‌عیدی قه‌ندی بوون دیاره كۆمه‌ڵێك كارمه‌ند‌و به‌رنامه‌سازیش وه‌كو جه‌لیلی قاسمیان‌و هوشه‌نگی چاوش سه‌یاح‌و مه‌نسوری ئه‌رده‌لان و یوسفی مه‌ته‌ری خزمه‌تێكی بێ وێنه‌یان به‌و رادیۆ كرد، له‌ناوه‌راستی شه‌سته‌كان ماوه‌یه‌ك شوكروڵڵای بابان به‌ڕێوه‌به‌ر‌و پاشان تا ساڵی 1971 یش عابیدی سیراجودینی به‌رپرسی برونمه‌رزی‌و ماوه‌یه‌كیش محه‌مه‌دی كه‌مانگه‌ر و له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه‌ی تا راپه‌رینی گه‌لانی ئێران مامۆستای پایه‌به‌رز مه‌زهه‌ری خالقی لێپرسراو بوو كه به‌راستی رۆڵی باڵای گێڕا له زیادكردنی به‌رنامه‌كان‌و ماوه‌ی په‌خش‌و هێنانی خوێنی نوێی گه‌نجان بۆ ناو كاروباری رادیۆ‌و به‌رنامه‌كان، و دوای شۆڕشی ئیسلامیش عه‌لی فه‌روزفه‌ر كرا به لێپرسراوی رادیۆ، دیاره سه‌دای ئه‌و رادیۆیه ده‌گه‌یشته به‌ر گوێی هه‌موو كوردێك له‌هه‌ر كوێ كه هه‌بوون‌و به‌رنامه به‌چێژ‌و نایابه‌كانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی زه‌وق‌و سه‌لیقه‌ی پڕ جۆش‌و خرۆشی هه‌موو گوێگره‌كانی بوو. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه دیاره وه‌كو ده‌ڵێن: ماسی گرتنیش بێ قوله‌پێ ته‌ربوون نابێ. ئه‌و هه‌موو ره‌نجه پڕ گه‌نجه‌ش بێ كێشمه‌كێش‌و سه‌رئێشه‌و گه‌ڕ‌و كه‌ڤی (ساواك) مه‌یسه‌ر نه‌بووه‌و ده‌بێ ئه‌وه‌ش بوترێ رادیۆی كوردی كرماشانی جاران لاپه‌ڕه‌یه‌كی ڕه‌نگین‌و سه‌نگین‌و گه‌شاوه‌و دره‌وشاوه‌یه له مێژووی گه‌لی كورد.
جه‌میل مه‌لاقه‌ره
PUKmedia کوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24