riklam

دیندار زێباری:لە كۆی ٣٥٤٨ ژن ١٤٦٥ ژنی ژێر دەستی داعش رزگار كراون

جینۆساید‌‌ 12:31 PM - 2018-06-28
.

.

لە دوای داگیركردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە زیاتر لە ھەموو چین و توێژەكان ژنان بوونە قوربانی و زەرەرمەندی سەرەكی بوون لەم نێوەندەدا،ھەر بۆیە حكومەتی ھەرێم ھەنگاوی جددی ھەڵھێناوە بۆ  چارەسەركردن و قەرەبوو كردنەوەی ئەو كەسانەی لەم ھێرشانەی داعشدا زیانیان بەركەوتووە.

 دیندار زێباری، رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: پاش ئەوەی تیرۆریستانی داعش لە 3-8-2014 ھێرشیان كردە سەردەڤەری شنگال و ژمارەیەكی زۆری ژن بوونە قوربانی و توشی چەندین زەرەر و زیان بوونەتەوە، لە ناویاندارفاندنی ٣٥٤٨ ژن و دەستدرێژی كردنە سەریان.

زێباری راشیگەیاند:بۆ كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە كەیسی رفێندراوەكان نووسینگەی تایبەتی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 25-11-2014 لیژنەیەكی تایبەتی دامەزراند وبودجەیەكی تایبەتی تەرخان كردووە بۆرزگاركردنیان، دوای گەڕانەوەشیان حكومەت هەموو ئامادەكارییەك دەكات بۆ حەواندنەوەیان و دووبارەگەڕاندنەوەیان بۆ نێو كۆمەڵگا.

لە درێژەی قسەكانیدا رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان وتی: حكومەت لەرووی ماددی و مەعنەویەوە ئەركی رزگاكردنی ژنە ئێزیدییە رفێندراوەكانی گرتووەتە ئەستۆ و بەهەوڵە بەردەوامەكانی تا ڕۆژی23-5-2018 توانیان (3275) كەس رزگار بكەن لەوانە(1148) ژن و (336) پیاو و (935) كچ و (956) كوڕ ڕزگار كراون، ئەوانەی تائێستا ڕزگار نەكراون ژمارەیان (3146) كەسە لەوانە (1465) ژن و (1685) پیاو كە لە دەست داعش ماون.

زێباری وتیشی: ئەو ژنە كە رزگار دەكرێن تووشی جۆرەھا رەفتاری دڕندانە و دوور لەهەموو عورف و دابونەریتێكی مرۆڤانە،لە فرۆشتن و كڕین و ئەشكەنجەدانی جەستەیی و دەروونی و گۆڕینی ئایینەوە بگرە تا دەگاتە تاوانی دەستدرێژی سێكسی بوونەتەوە.زۆربەی ھەرەزۆری ئەو ژنانەی كە رزگاردەبن، باری دەروونی و تەندروستی جەستەییان زۆر خراپە و پێویستیان بەچارەسەری ھەیە، ھەر بۆیە تا ئێستانزیكەی (100) ژن لەو ئافرەتانەی رزگاركراون، رەوانەی وڵاتی ئەڵمانیا كراون بۆ چارەسەركردن بەتایبەتی لەرووی دەروونییەوە .

دیندار زێباری لە كۆتایی لێدوانەكەیدا داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و  ئاژانسەكانی یوئێن كرد كە ھاوكاری حكومەتی ھەرێم بكەن لە رزگاركردنی ئەو ئێزیدیانەی لەدەست داعش ماون وچارەسەر كردنی ئەوانەی لەلایەن حكومەتی ھەرێمەوە رزگار كراون.

PUKmedia   تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket