riklam

ئایا كوردستان بەشێكە لە سەروەریی عیراق؟

بیروڕا 11:31 AM - 2018-06-28
.

.

مەریوان عەلی محەمەد

دەستەواژەیەكی نەگۆری حكومەتە یەك لەدوایەكەكانی دوای 2003ی عیراق كە هەمیشە خۆی بەگوێی گەلانی عیراق بەگشتی و  كورد بەتایبەتی دەدا,  بریتی یە لە پاراستنی یەكپارچەیی خاك.ئەو دەستەواژەیەش كۆمەڵێ مەدلوولی یاسایی و سیادیی لەخۆدەگرێت بۆ ئەوەی لە مەحافلی نێونەتەوەییدا  شەرعییەت بەبوونی خۆی بدات   و بەپێی بڕگەو بەندەكانی یاسا نێودەوڵەتییەكانوەك قەلغانێك بۆ پاراستنی سنوری دیاریكراوییدا بەكاریبینێت. هەرچەندە لەدوای شەری یەكەمی كەنداو تا ئەو كاتەی پەیكەرەكەی سەدام لە گۆرەپانی فیردەوسی شاری بەغدا  هێنرایە خوارەوە  سنوری دیاریكراوی عیراق بۆ وڵاتانی دراوسێ و دەرەوە كراوەبووە بۆ بەزاندو هێنانی سوپای چەندین وڵات و بەئارەزوی خۆشیان تەراتێنیان لە خاك و سەروەیی عیراق كردووە . هەرلەو ساتەوەختەشەوە تا  ئەمرۆ ئەگەر مەسەلەیەك  رووی لەهەر خواستێكی كورد بكردایە ئەوا ئیتر عیراق لەلای سنور بەزێنە بیانییەكان   شرین و بەنرخ دەبوو ,  عەرەب لەملاوە باسی عروبەی وادی رافدەینی دەكرد  و عەجەمیش لەولاوە منەتی  شارستانێتیی بابل و حەمورابی بەسەرجیهاندا دەكرد بۆ ئەوەی رێگریی لە پارچە پارچە بوونی عیراق بكرێت , چونكە چ عەرەب و عەجەم و تورك و چ وڵاتانی ئەوروپی چاك دەیانزانی كورد هەرچەندە پەرتەوازەو ناتەباش بن بەڵام هەردەرفەتێكی راستەقینە بێتەدەستیان  ئەوا ناهێڵن سیڤەر و لۆزانیان بەسەردا دووبارە ببێتەوە و بوونی خۆیان وەك دیفاكتۆ دەسەپێنن . 

بەڵام ئەوەی ئێستا لەبەردەستدایە و بۆتە دیفاكتۆی سەپێنراو لەعیراقی دوای 2003 وێرای بێهێزیی  و لاوازیی كەسایەتیی  حكومەتە یەكلەدوایەكەكان لەبارەی بێرەواجیی  بریارو هەڵوسێتێكیان بەرامبەر  بەهەر  پرسێكی پەیوەند بە وڵاتانی عەرەبی و دەرەوە , بەڵام لە هەر پرسێكی تایبەت بەكورد ئەوا سەرۆكی هەموو  حكومەتەكان بەپاڵپشتی عەرەب و دەرەوە دەبوونە گورگی هار و ئەگەر بۆشیان  بكرایە تەرو وشكی كوردیان  دەسوتاند.

ئەو سنورەی كوردستان كە عیراق بەبەشێك لەسەروەیی خاك و پیرۆزیی سیادەی وەسفدەكات , سوپای توركیا بەبیانووی بوونی پەكەكە بەدەیان كیلۆمەتر بەزاندوویەتی و بەردەوامیش بەهێزی ئاسمانیی و ووشكانیی بۆردومانی گوندەكانی بناری قەندیل و سۆران دەكات و تەرو ووشكی گوندنشینانی ئەو دەڤەرانە دەسووتێنن,  ئەوەشی ئاشكرایە سوپای توركیا نە مۆڵەتی لە عیراق وەرگرتووە بۆ هاتنەناوەوەی زیاتری نیوخاكی كوردستان نە لەداهاتووشدا مۆڵەت وەردەگرێت , چونكە وەك لەسەرەوە ئاما ژەمان پێدا حكومەتەكانی دوای 2003 بەرامبەر بە وڵاتانی دەرەوە هەمویان لاوازن  و  كاریگەریی ئەجێندای دەرەكیان لەسەرە , وهیچ قورساییەكی سیاسیان نییە و ناشتوانن بۆ تەنیا یەكجاریش بێ كۆمەڵی نێودەولەتی بهێننە سەرخەت  بۆ ئەوەی بتوانن تەدویلی پرسێكی گرنگی وەك ئەو بەزاندنە سنورە بكەن كە دەكرێتە سەر خاكی كوردستان كە وەك خۆیان دەڵێن كوردستان بەشێكە لەسەروەریی خاكی عیراق , لێرەدا پێویستە نوێنەرانمان لەبەغدا پرسیارێكی گرنگ و هەستیار لەبەرپرسانی عیراق بكەن بەوەی بەراست خاكی  كوردستان بەشێكە لەسەروەریی خاكی عیراق ؟ ئەگەر خاكی كوردستان بەشێكە لەعیراق ئەوا دەتوانن بەپێی یاسای نێودەوڵەتی , سوپای توركیا بەهێزێكی داگیركار ئەژماربكەن و داوای كۆمەكی نێونەتەوەییبكەن بۆ راگرتنی ئەو بەزاندەنە  یان حەقیقەتەكە ئەوەیە  كە عیراق لەو  پرسەدا خۆیبێدەنگ دەكات چونكە بە فیعلی خاكی كوردستان بەخاكی خۆی نازانێت.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket