riklam

ئه‌پڵ و سامسۆنگ كۆتایی به‌ شه‌ڕی حه‌وت ساڵه‌یان ده‌هێنن

هەمەرەنگ 10:53 AM - 2018-06-28
.

.

هه‌ دوو گه‌وره‌ كۆمپانیای بواری ته‌كنه‌لۆژیا ئه‌پڵ و سامسۆنگ دوای حه‌وت ساڵ له‌ ململانێ گه‌یشتنه‌ رێكه‌وتنامه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌و سكاڵایانه‌ی كه‌ له‌ دژی یه‌كتر له‌سه‌ر دزینی بیرۆكه‌ تۆماریان كردبوو.

له‌سه‌ر رێكه‌وتنامه‌كه‌ی نێوانیان تاكو ئێستا به‌نده‌كانی رێكه‌وتانامه‌كه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌،به‌ڵام هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان وه‌ك دۆكۆمێنێت  پێشكه‌شی به‌ دادگا كردووه‌ كه‌ كۆتاییان به‌و ناكۆكیه‌ هێناوه‌ كه‌ ماوه‌ی حه‌وت ساڵه‌ له‌ نێوانیاندا درێژه‌ ده‌كێشێت.

ناكۆكی ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌یه‌كی ستیف جوبز سه‌ری هه‌ڵدا كه‌ هه‌ره‌شه‌ی له‌و ڕكابه‌رانه‌ كرد كه‌ به‌بێ‌ گوێدانه‌ مافی بیرۆكه‌ ، سیسته‌می كارپێكه‌ری ( ئه‌ندروید) به‌كارده‌هێنن ،دوای ئه‌مه‌ش  كۆمپانیای ئه‌پڵ به‌ ره‌سمی له‌ ساڵی2011  سكاڵای دژی ركابه‌ره‌كه‌ی ( سامسۆنگ) تۆمار كرد.

كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌ كێشه‌ی له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانی جیهان هه‌بووه‌ به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ( ئه‌ندروید9 به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام كێشه‌كه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ سامسۆنگدا هه‌بوو،چونكه‌ پێی وابوو كۆمپانیاكه‌ی كۆریای باشور به‌ شێوه‌یه‌كی ڕوون دیزانی یه‌كێك له‌ مۆبایله‌كانی به‌كارهێناوه‌ته‌وه‌.

له‌سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ دادگا له‌ ساڵی 2012 بریارێكی له‌ دژی سامسۆنگ ده‌ركرد كه‌ ده‌بێت قه‌ره‌بووی ئه‌پڵ بكاته‌وه‌، به‌ڵام بڕی قه‌ره‌بوه‌كه‌ كێشه‌یه‌كی نوێی به‌دوای خۆیدا هێناو ساڵێكی تر ناكۆكیه‌كانی دوو كۆمپانیاكه‌ی درێژ كرده‌وه‌.

به‌هۆی سكاڵاكانیانه‌وه‌ هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ تاكو ئێستا ملیۆنه‌ها دۆلاریان خه‌رج كردووه‌.

پارێزه‌ر پۆڵ بێرگوف كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ به‌ دوای كێشه‌ی ئه‌م دوو كۆمپانیایه‌وه‌ رایگه‌یاند ، هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ ده‌یانه‌وێت خه‌رجی ناكۆكیانیان نه‌ده‌ن ، به‌ڵام هیچبیرۆكه‌یه‌كیشیان پێنیه‌ كه‌ چ لایه‌نێك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌دات.

ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی ئه‌مریكا له‌ مانگی مایۆدا سامسۆنگی ناچار كرد كه‌ بڕی (539) ملیۆن دۆلار بدات به‌ ئه‌پڵ  له‌به‌رامبه‌ر به‌كارهێنانه‌وه‌ی دیزاینی یه‌كێك له‌ مۆبایله‌كانی.


PUKmedia  و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌: خبرنی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket