riklam

فه‌یسبووك هه‌نگاوێكی گرنگی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

هەمەرەنگ 09:46 AM - 2018-06-28
.

.

تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ڕاگرت كه‌ ده‌ستی پێكرد بوو بۆ دروستكردنی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان( درون) كه‌ به‌ ووزه‌ی خۆی كاری  بكات و له‌ به‌رزاییه‌كی زۆره‌وه‌ بفڕێت تا هێڵی ئینته‌رنێت به‌ هه‌موو جیهان بگه‌یه‌نێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی ( گاردیان)ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد كه‌ فه‌یسبووك وازی له‌ دیزاین كردن و دروستكردنی فرۆكه‌كه‌ هێناوه‌ كه‌ به‌ نیاز بوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دروستی بكات.

بائیل ماگوایر به‌ڕێوه‌به‌ری  ئه‌ندازه‌یی كۆمپانیاكه‌ رایگه‌یاند ئه‌و بریاره‌مان به‌هۆی ئه‌وه‌ وه‌ ده‌ركردووه‌ كه‌ چه‌ندین كۆمپانیای  تری فڕۆكه‌وانی گرنگی به‌م بواره‌ ده‌ده‌ن، بۆیه‌ كاره‌كه‌ی فه‌یسبووك ده‌بێته‌ كارێكی ناپێویست و زیاده‌.

ئێستا كۆمپانیای فه‌یسبووك كار له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئێرباسی ئه‌وروپی ده‌كات تا ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته‌ ناو فرۆكه‌كان ، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی گه‌شته‌كانیدا ئینته‌رنێتیان هه‌بێت.

ئه‌ندرۆ كۆكس ئه‌ندازیاری فرۆكه‌وانی به‌ریتانی له‌ ساڵی 2014 دوای به‌ناوبانگ بوونی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ، له‌ به‌رامبه‌ر 20 ملیۆن دۆلار دیزاینی  بۆ فرۆكه‌ی (ئه‌كویلا)ی بۆ فه‌یسبووك كێشا، ئامانج له‌ دروستكردنی ئه‌و فرۆكه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ تۆری ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نرێته‌ هه‌موو جیهان به‌ تایبه‌ت وڵاته‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌كان، ئه‌و فرۆكه‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك دیزاین كرابوو كه‌ به‌رزتر بێت له‌ فرۆكه‌كانی تر و له‌ رێگه‌ی له‌یزه‌ره‌وه‌ ئینته‌رنێت بگه‌یه‌نێته‌ بنكه‌كانی سه‌ر زه‌وی.


PUKmedia و/ گۆران قادر
سه‌رچاوه‌: sky NEWS

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket