riklam

كۆڕی خوێندنه‌وه‌ و دابه‌شكردنی ڕۆمانی جه‌ژنه‌كه‌ی كۆكۆڤیل به‌ڕێوه‌چوو

ئەدەب وهونەر 12:44 PM - 2018-06-27
.

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 27-6-2018 له‌ هۆڵی ساڵۆنی كوردستانی نوێ له‌مه‌راسیمێكدا ڕۆمانی جه‌ژنه‌كه‌ی كۆكۆڤیل ناسێندرا له‌ نووسینی نووسه‌رێكی فه‌ره‌نسییه‌و باس له‌به‌سه‌رهاتی شارۆچكه‌یه‌ك ده‌كات.

 ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا وه‌رگێڕی ڕۆمانه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كتێبه‌كه‌ی به‌ PUKmedia ی وت: ئه‌م ڕۆمانه‌م له‌ زمانی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ وه‌رگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر زمانی كوردی، یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ جوانه‌كانی نووسه‌ری فه‌ره‌نسی ( ئێمیل زۆلا)، ئه‌م نووسه‌ره‌ كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئه‌ده‌بیانی فه‌ره‌نسی و جیهانی هه‌یه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كتیبه‌كه‌ش، ئه‌رده‌ڵان عه‌بدوڵڵا وتی: ئه‌م ڕۆمانه‌ باس له‌ شارۆچكه‌یه‌كی بچوكی كه‌نار ده‌ریا له‌ فه‌ره‌نسا ده‌كات، كه‌ له‌و شارۆچكه‌یه‌دا دوو بنه‌ماڵه‌ شه‌ڕ و ناخۆشیان ده‌بێت، ئه‌م شه‌ڕه‌ زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ته‌واوی هاوڵاتیانی شارۆچكه‌كه‌دا، به‌ڵام شه‌وێكیان كه‌شتییه‌كی بارهه‌ڵگری ئینگلیزی دێت كه‌ به‌رمیله‌ شه‌رابی له‌ جۆری( لیكۆر)ی هه‌ڵگرتبوو،به‌ڵام كه‌شتییه‌كه‌ ژێر ئاو ده‌كه‌وێت، خه‌ڵكی شارۆچكه‌كه‌ ده‌چن به‌رمیله‌ شه‌رابه‌كان هه‌ڵده‌گرنه‌وه‌ وده‌ستده‌كه‌ن به‌ شه‌راب خواردنه‌وه‌، ده‌یكه‌ن به‌ جه‌ژن و خۆشی و كۆتایی به‌و شه‌ڕو ناكۆكیه‌ ده‌هێنن.

 ئامانجی سه‌ره‌كی زۆلا له‌م ڕۆمانه‌دا ژیان دۆستییه‌ و له‌هه‌مان كاتدا دژایه‌تیكردنی شه‌ڕه‌نگێزیه‌ و ڕووحی شه‌ڕه‌نگێزیه‌ له‌ ناخی مرۆڤه‌كاندا.

له‌ كۆتاییشدا وه‌رگێڕی ڕۆمانی جه‌ژنه‌كه‌ی كۆكۆڤیل وتی: هیوادارم له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ڕۆمانه‌وه‌ به‌شێكی بچووكی به‌رهه‌مه‌كانی نووسه‌ر به‌ خوێنه‌ری كورد بناسێنم و له‌داهاتووشدا زیاتر بتوانم خزمه‌تی ئه‌ده‌بی كوردی بكه‌م و ئه‌مه‌ش شانزه‌هه‌مین به‌رهه‌می منه‌. 

   PUKmedia گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket