riklam

پێشانگایه‌ك تایبه‌ت به‌ پیرشالیار ده‌كرێته‌وه‌

ئەدەب وهونەر 12:21 PM - 2018-06-27
.

.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ 27-6-2018 له‌ ساڵۆنی كوردستانی نوێ پێشانگایه‌كی وێنه‌یی بۆ تابلۆكانی حه‌مه‌عومه‌ر كرایه‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ نیشاندانی مه‌راسیمێكی كۆنی كورده‌واری.

 سه‌باره‌ت به‌ كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌ حه‌مه‌ عومه‌ری فۆتۆگرافه‌ر له‌ لێدوانێكیدا بۆ  PUKmedia  ی وتی: ئه‌مه‌ چواره‌مین پێشانگای تایبه‌تی منه‌ و له‌ 20 تابلۆ پێكدێت، ئه‌م تابلۆیانه‌ گوزارشت له‌ مه‌راسیمی پیرشالیار ده‌كات كه‌ له‌ هه‌ورامانی ته‌ختی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساڵانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

وتیشی: مه‌به‌ست له‌م پێشانگایه‌ ناساندنی ئه‌و مه‌راسیمه‌یه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆنترین مه‌راسیمه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و هه‌زاره‌ها ساڵه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و منیش هه‌وڵمداوه‌ له‌ رێگه‌ی تابلۆكانمه‌وه‌ به‌ خه‌ڵكی بناسێنم.

 وتیشی: كاری هه‌موو وێنه‌گرێك كه‌ له‌ بواری رۆژنامه‌نوسی و دۆكۆمێنتاریدا كار ده‌كات بێگومان میژوو نووسینه‌وه‌یه‌، گه‌لی كورد له‌ ڕووی مێژوویه‌وه‌ خۆی مێژووی خۆی نه‌نووسیوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكوو بێگانه‌ و خه‌ڵكی تر تۆماری كردووه‌، هیوادارم بتوانین به‌ هه‌موو فۆتۆگرافه‌ره‌كانی تر مێژووی خۆمان بنووسینه‌وه‌.

PUKmedia گۆران قادر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket