riklam

وێنه‌: درێژترین پردی شوشه‌یی كرایه‌وه‌

هەمەرەنگ 11:45 AM - 2018-06-27
.

.

له‌ ناوچه‌ی فۆكسی شانی گه‌شتیاری له‌ وڵاتی چین درێژترین پردی شوشه‌یی كرایه‌وه‌ و گه‌شتیاران ده‌توانن به‌سه‌ر پرده‌كه‌ پیاسه‌ بكه‌ن چێژ له‌ هه‌وای پاك و ناوچه‌ سه‌وزاییه‌ دڵرفێنه‌كه‌ وه‌ربگرن.

دوای هه‌شت مانگ كاركردن تیایدا  له‌ كۆتایدا له‌ شاری ئیكسینمی ناوچه‌ی خه‌نان له‌ ناوه‌راستی چین پردێكی بازنه‌یی كه‌ له‌ شوشه‌ دروستكراوه‌ كرایه‌وه‌، پرده‌كه‌ به‌رزیه‌كه‌ی 360 مه‌تره‌و درێژیه‌كه‌ی 30 مه‌تر له‌و چیایه‌وه‌ دووره‌ كه‌ پێوه‌ی به‌سراوه‌ته‌وه‌.

 ئه‌م پرده‌ نوێیه‌ (9) مه‌تر  له‌ پردی شوشه‌یی (كولۆرادۆ گراند كانیۆن)ی  ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا درێژتره‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌شت سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كی جیهان.

وه‌ك له‌ وێنه‌كاندا دیاره‌ گه‌شتیاران به‌سه‌ر پرده‌كه‌ پیاسه‌ ده‌كه‌ن، به‌ شێوه‌یه‌كه‌ كه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ودادا پیاسه‌ بكه‌ن، رۆشتن له‌سه‌ر ئه‌م پرده‌ دڵێكی به‌هێز و توانای ده‌وێت، چونكه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رنجڕاكێشیه‌كه‌ی جۆرێك له‌ ترس لای پیاده‌ڕه‌وان دروست ده‌كات.

PUKmedia و/ گۆران قادر احمد
سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیوز

 

57575757575.jpg

74575757.jpg

7545757575.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket