تاوانی 29ساڵه‌ی راگواستن و روخانی قه‌ڵادزێ به‌شێكه له‌جینۆساید
بیروڕا 09:34 PM - 2018-06-26.
ئیبراهیم محی ا‌لدین مراد / ب. شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی قه‌ڵادزێ
راگواستن وتۆقاندن وله‌ناوبردنی گه‌لی كورد له‌عیراق باگراوندومیژوویه‌كی دوورودرێژی هه‌یه هه‌وڵی دوژمنانی گه‌لی كورد بۆ له‌ناوبردنی خه‌لكی كوردستان وداگیركاریه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه پیش دامه‌زراندنی ده‌وله‌تی عیراق و هه‌تا هاتنه‌دی ده‌وڵه‌تی عیراق به‌رده‌وامی هه‌بووه به چه‌ندین قۆناغ ئه‌نجام دراوه وه له‌دروست بونی ده‌وله‌تی فاشی عیراق گه‌لی كورد به‌مه ترسی ترین قۆناغ تیپه‌ریوه به سیاسه‌تی له‌ناوبردن و راگواستن ته‌عریب و به‌عسی كردن وكیمیاباران كردن وئه‌نفالكردن بۆیه ئه‌گه‌ر زۆر نه‌گه‌رِێنه‌وه بۆ مێژوو ناوچه‌ی پشده‌رو شاری قه‌ڵادزێ پشكی شێری به‌ركه‌وتووه هه‌میشه بۆته جیگای چاوتێبرینی حكومه‌ته یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی عیراقی به‌عسی فاشیزم هه‌ر بۆیه له ده‌یه‌كانی حه‌فتاكان وهه‌شتاكان دووجار ئه‌م شاره جینۆسایدكراوه ئه‌وه جگه له‌چه‌ندین هه‌وڵی تری به‌عسیه‌كان كه راستیینه‌ی جینۆسایدی ناوچه‌ی پشده‌ر وشاری قه‌ڵادزێ ده‌خه‌نه‌ڕوو.
بۆیه ئه‌گه‌ر له جۆروشێوازه‌كانی جینۆساید وئامانجه‌كانی ووردبینه‌وه ئه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت روخان وراگواستنی زۆره ملێ و تێكچونی باری ژینگه وتێكدانی بۆدواجار له ٢٦-٦-١٩٨٩ جینۆسایدیكی سه‌لمینراوه به‌پێی هه‌مووبه‌ڵگه‌كان چونكه مه‌به‌ستی رژیمی به‌عس قرِكردن وله‌ناوبردنی دانیشتوانی شاره‌كه بووه‌وه تێكدانی باری ژینگه وكلتوروئابوری وبایلۆژی ده‌ڤه‌ره‌كه بوو.
بۆیه له‌درێژه‌ی ئه وسیاسه‌ته ناره‌وایه‌یی حكومه‌تی عیراقی له‌ناوچوو په‌یره‌وی ده‌كرد به‌رامبه‌ر میلله‌ته‌كه‌مان یه‌كێك له‌وانه راگواستنی گوند وشارو شارۆچكه‌كان بو له‌كوردستان له نا ویشیاندا قه‌ڵادزی و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بوو كه ده‌توانین بڵیین پشكی شیری به‌ركه‌وت كه به‌ر ئه‌م راگواستنه كه‌وت به ناوەندی قه‌ڵادزی وسه‌رجه‌م گونده‌كانی ھه‌ر له دوایی ریكه‌وتنامه شومه‌ی جه‌زائیر ساڵی ١٩٧٥ له نێوان حكومه‌تی عیراقی وئیران یه كیك له‌به نده كانی له خاڵی سسیمی دا ئه‌وه بوو به یبیانوی پاراستنی سنوره‌كان وپشتینه‌ی ئه‌منی ده‌ستیكرد به راگواستنی گونده‌كان بۆ ھه‌ندیك شوێنی سنوری به دووری نزیكه ی ٤٠ كم ئه وه بو قۆناغی یه‌كه‌م له سالی ١٩٧٧ گونده‌كانی بناری قه ندیلی راگواست به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م گوندانه له دوای نسكۆی شۆرشی ئەیلول سه‌ر ھه لدانه وه‌ی شۆرشی نوی له ناوچه سه خته‌كان تایبه‌ت بناری قه‌ندیل ببو به مۆلگه‌ی شۆرش و ببو به‌بنكه‌ی یارمه‌تیدانی ھێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه رژێم وه‌كو ھه‌لوێستێك به‌شێك له گونده‌كانی بناری قه‌ندیلی راگواست بۆ ده‌وروبه‌ری قه‌ڵادزی قۆناغی دووه‌م له‌سالی ١٩٧٨ جارێكی تر رژێم به‌عس به بەبیانوی یارمه‌تیدانی گونده‌كان بۆ ھێزی پێشمه‌رگه و سه‌رنه‌وێ نه‌كردنیان بۆ رژێم له مانگی ٧ /١٩٧٨ ته‌واوی گوندنشینه‌كانی سنوری پشده‌ری راگواست بۆ سێ ئۆردوگای زۆره ملی به ناوه‌كانی (پێمالك -تووه سوران – به‌سته ستێن )
ئه وه بۆ رژێم ده ستیكرد به‌بڵاوكردنه وه‌ی كۆمه‌لیك خوونه‌ریتی خراپ له‌ناو ئۆردوگاكاندا به‌راكیشانی گه‌نجان به‌ڵای كاری نه‌شیاو وه ك قومارو چه‌كداركردنی خه‌لك ھه‌رچه‌نده خه‌لكی گوند نشینه‌كان خاوه‌ن ھه‌لویستی كودانه بون خۆیان ده‌پاراست به‌ڵام له‌ناویشیان ھه‌بو كه ده‌بو به‌چه‌كدار قۆناغی سێ یه‌م له‌مانگه كانی ٧-٨ -١٩٨٨ ده توانیین بڵیین ئۆردوگای به‌سته ستێنی گواسته‌وه بۆ ناوچه‌ی حاجیاوا له ده‌ڤه‌ری بتوێن وه ھه روه‌ھا قۆناغی چواره‌م له سالی ١٩٨٩ له مانگی ٦ دابوو ئه‌وە بوو ته‌ختكردن وێرانكردنی قه‌ڵادزێ وناوه‌ندی قه زاو ھه‌موو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به كاملی بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی وھه ولیر به سه ر ئۆردوگا زۆره ملیكانی ( بازیانی یه‌ك وبازیانی دوو وه پیشیان ده گوت (مدینه سڵام )له‌سلێمانی له ھه‌ولێریش به‌سه‌رچه‌ند ئۆردوگایه‌ك دابه‌شكرا ئه‌وانیش زیاتر ھۆكاری راگواستنی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ناوچه‌ی پشده‌رو قه‌ڵادزی ھه‌م وه‌ك شوێنی جوگرافی وه خه‌لكه‌كه‌ی كاریگه‌ریه‌كی زۆریان ھه‌بوو له روبه‌روبونه‌وه‌ی رژێمی له‌ناو چووی به‌عس خه‌لكی ئه‌م ناوچه‌یه له ھه موو حاله‌ته‌كاندا پشتگیری شۆرشه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌له كه‌مان بووه تایبه‌ت شۆرشی نوێ بووه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی سیاسه‌ته به‌رنامه‌كراوه‌كه‌ی به‌عس له‌راستیدا ئه‌م راگواستنه كۆمه‌لێك كاریگه‌ری خۆی ھه‌بووه جێی ھێشتووه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وئابوریه‌كان كۆی بواره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی پشده‌ر.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26