حه‌سه‌ن زیره‌ك وه‌ك خۆی
ئەدەب وهونەر 02:21 PM - 2018-06-26.
به‌چاكی ده‌زانم بۆ ئه‌م باسه لایه‌نی وتوێژێكی ڕابه‌خانمی دواخێزانی به‌هه‌شتی حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌یاد بێنمه‌وه كه له كه‌ناڵێكی ئاسمانیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پار ساڵ واته (30-3-2017) په‌خشكرا.
دیاره ئه‌ودیدار و چاوپێكه‌وتنه كۆمه‌ڵێ پرسیاری هونه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تی باشی له‌خۆ گرتبوو، ده‌كرێ ببێته ئه‌رشیفێكی دۆكۆمێنتاری و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار زۆر به وردی و هه‌ستیارییه‌وه ڕاڤه و شیكاری ته‌واو بۆ ده‌ق و سایكۆلۆژیای ئه‌و وتوێژانه بكات كه ڕابه‌خانم خودی خۆی له‌مه‌ڕ ئه‌و سه‌رهات و بۆنانه‌دا ئاماده‌یی هه‌بووه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا په‌یوه‌ندی به‌م باسه‌ی منه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ته‌نها خاڵێكی گرنگ و به‌رچاو دێنمه‌وه یادی بینه‌ران و هه‌وادارانی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره حه‌سه‌ن زیره‌ك، كه چه‌نده مه‌زن و پڕ شكۆ بووه!
به‌ڵێ،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: له‌بڕگه‌یه‌كی دیداره‌كه‌دا ڕابه‌خانم گێڕایه‌وه و وتی: جارێكیان حه‌سه‌ن زیره‌ك باری ته‌ندروستی ناجێگیر بوو، ئازاری گیانی هه‌بوو، زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو، چونكه له دڵه‌وه بڕوای به خوا و كه‌سانی ئیماندار و خواناس هه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش پێكه‌وه بڕیارماندا بۆ پرسیار و چاره‌سه‌ر سه‌ردانێكی (شێخ عوسمانی دوو ڕووه) له‌شاری مه‌ریوان بكه‌ین، ئه‌وه بوو چوینه خزمه‌تی شێخی ناوبراو، زۆر به‌گه‌رمیه‌وه هه‌ستا له‌به‌رمان و به‌خێرهاتنی كردین، ڕێزێكی گه‌وره‌ی لێناین، به ڕوخسارییه‌وه خۆشحاڵی ئێمه‌ی پێوه دیار بوو، به‌بینینی حه‌سه‌ن زیره‌ك خۆشحاڵ بوو، دوای پشوودان كاتێ فه‌رمووی: كاكه ئاغای حه‌سه‌ن زیره‌ك بفه‌رموو ئه‌وه خێره هاتوویته سه‌ردانمان! زیره‌ك له‌سه‌رخۆ به‌ده‌نگێكی پڕ له‌گڕی به‌سۆز و خۆشه‌ویستی وه‌ڵامی دایه‌وه و وتی:
جه‌نابی شێخ: دوور بێت له‌ڕووتان ماوه‌یه‌كه هه‌موو گیانم دێشێ و ئازارێكی زۆرم هه‌یه، به‌ڵكو له‌ڕێی كه‌سانی وه‌ك جه‌نابتانه‌وه چاره و دوعای خێرمان بۆ بكه‌ن.
خێرا شێخ عوسمان قسه‌كانی به حه‌سه‌ن زیره‌ك بڕی و نه‌یهێشت ته‌واوی بكا وتی: كاكه حه‌سه‌ن گیان ئه‌وه جه‌نابتان چی ده‌فه‌رموون! ده‌بێ ئێمه‌مانان چاومان له ئێوه بێ و دوعای خێر و پاڕانه‌وه‌مان له‌خوای گه‌وره بۆ بكه‌یت، چونكه نمونه‌ی ئێوه گه‌وره و مه‌زنن و نه‌مرییتان بۆ خۆتان مسۆگه‌ر كردووه.
چونكه دڵی هه‌زاران مه‌ردومی خواتان خۆش كردووه، ده‌نا ئێمه‌نان مه‌گه‌ر خوا به ڕه‌حمی خۆی بمانبه‌خشێ.
دواتر ئه‌وه بوو حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌و قسه‌یه‌ی شێخ سه‌بووری و شیفا چووه دڵیه‌وه و ڕوخساری گۆڕا و هه‌ر له‌به‌ر خۆیه‌وه ستایشی شێخی ده‌كرد، چونكه ڕێزێكی به‌رچاوی له كه‌سێتی و هونه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌ك گرت.
مه‌به‌ستم له‌به‌یاد هێنانه‌وه‌ی ئه‌و خاڵه گرنگه ئه‌وه‌یه، كه:
حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌جه‌سته و گیان نه‌خۆش و ناڕه‌حه‌ت بوو، به‌ڵام به‌و ڕێز و حورمه‌ت و ستایشه‌ی (شێخ عوسمان) خێرا حه‌سه‌ن له‌دڵه‌وه هه‌ستی به‌وه‌كرد ڕه‌نج و ماندوو بوونی لای كه‌سانی باش و دڵسۆز له‌به‌رچاوان گێراوه و شكۆی خۆی هه‌یه و به‌فیڕۆ نه‌چووه، له‌ڕووی ده‌روونیه‌وه زۆر گه‌شایه‌وه.
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌مێستا و له‌ساڵیادی مه‌رگی حه‌سه‌ن زیره‌كدا كورد ده‌بێ به شانازییه‌وه باسی خزمه‌ت و ڕه‌نجی به‌رچاوی به‌هره‌مه‌ند و ده‌نگخۆشێكی هه‌ره دره‌وشاوه‌ی گه‌له‌كه‌ی بكات كه بووه ناسنامه‌ی هونه‌ری كوردی.
حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌توانای به‌رزی هونه‌ره‌كه‌ی جیا له كه‌سانی تر، جیا ده‌كرێته‌وه، بۆچی: چونكه زۆر بێ ئه‌رك و داوا و بێ كێشه بوو، زیانی بۆ خۆی و خۆشی و كامه‌رانیی بۆ خه‌ڵكی بوو، هه‌موو ژیانی خۆی كرده قوربانی هونه‌ر، جگه له (گۆرانی) ئاره‌زووی هیچی تری نه‌ده‌كرد، گۆرانی خۆشه‌ویسترین و پڕ به‌هاترین بوو لای زیره‌ك.
ئه‌و ته‌نیا له گۆرانیدا ژیان و له(ژن)دا ڕوناكی و له(گه‌ل)دا نیشتمان و له(سروشت)دا هیوا و خه‌نده و دۆستانی ده‌بینی و ده‌یلاواندن، هه‌روا بوو، تا دوا ساته‌كانی ته‌مه‌نی گۆرانی لێ ده‌چۆرا، گۆرانیه‌كانی بۆ هه‌میشه چریكه‌یان دێ و پیربوونیان بۆ نیه، ته‌پوتۆزی ڕۆژگار نایانژاكێنێ.
عه‌بدولی حه‌مه باقی
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
01:21 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بۆ ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بێته‌وه
10:01 AM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ و سەید عەممار حەکیم: گفتۆگۆی بنیاتنەرانە لە پێناوی سەقامگیریدا بێت
10:06 PM - 2024-04-17
زۆرترین خوێنراو
-
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18 -
جه‌زای سه‌ید مه‌جید وه‌ك لێپرسراوی بەشی كارگێڕیی رێكخستن دهسبهكاربوو
کوردستان 01:21 PM - 2024-04-18 -
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
کوردستان 10:29 AM - 2024-04-18 -
ئێزدییەكان ، دیرۆك و دابونەریتیان
کوردستان 10:05 AM - 2024-04-18