حه‌سه‌ن زیره‌ك ئیمپراتۆری گۆرانی و ئاوازی كوردی
ریپۆرتاژ 02:07 PM - 2018-06-26.
زێڕ له‌گه‌ڵ زێڕدا به‌راورد ده‌كرێ
نه‌ك به ورده زیخ پارسه‌نگی بدرێ
زیره‌ك زانستگای گۆرانیی كوردیت
كاڵات به باڵای هیچ كه‌س نابڕێ
ڕه‌نگه ناساندن و ناو و شۆره‌تی به‌و جۆره بۆ پێناسه‌كردنی حه‌سه‌ن زیره‌كی شۆڕه سواری مه‌یدانی گۆرانی و ئاوازی كوردی به‌لای زۆرینه‌مانه‌وه نامۆ نه‌بێت…بگره ڕۆژانه لێره و له‌وێ چه‌ندان ناوبانگی له‌وجۆره دێته به‌رگوێمان و هه‌ستی بیستنمان پێی ئاشنا ده‌بێت ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت لێره‌دا و له ساڵیادی مه‌رگی ئه‌و ئه‌ستێره گه‌ش و پڕشنگداره‌ی ئاسمانی كوردهواری بیخه‌مه ڕوو مانا و چه‌مكی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یه گه‌ر چاوێك به‌مێژووی جیهاندا بخشێنین و له فیگه‌ره هه‌ڵكه‌وتوو و دیاره‌كانی دونیا وردبینه‌وه و به‌ناو توله ڕێ باریكه‌كانی ژیانیاندا شۆڕ بینه‌وه ده‌گمه‌ن و كه‌من ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی كورتی ته‌مه‌نیاندا شاكار و به‌رهه‌می پڕ داهێنان و ناوازه‌یان به‌خشیووه به مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی به‌ڵێ كاتێك به قوڵایی دونیای هونه‌ری زیره‌كدا شۆڕ ده‌بینه‌وه و له وێستگه جیاجیاكانی ژیانی ڕاده‌مێنین و به تاسه و حه‌زه‌وه گوێ بۆ گۆرانیه‌كانی ڕادێڵین و له‌گه‌ڵ ده‌نگه بهسۆزهكهیدا ناخی قه‌تیس بوومان دێته خرۆش و روحی پهژموردهمان سوكنایی و سه‌بوریی پێدا دێ تێده‌گه‌ین كه ئه‌و ته‌نیا له بواری گۆرانی و ئاوازدا عهبقری (بلیمه‌ت) نه‌بووه و داهێنانی به‌رجه‌سته و ناوازه‌ی نه‌كردووه، بگره له بواره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك مێژوو و زمان و ئه‌ده‌ب و شیعر و داب و نه‌ریتی كورده‌واریدا چ بابهیهكی بلیمه‌ت و داهێنه‌ر بووه، چ توانایه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری هه‌بووه له ناسین و جیكهوته كردنی ڕوداو و فیگه‌ره‌كانی ڕۆژگاردا.
به‌ڵێ له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری ئه‌و ڕۆژگاره‌دا شانبه‌شانی حه‌سه‌ن زیره‌ك چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی دیكه‌ی ناسراو هه‌بوون كه به ده‌نگ و ئاوازه‌كانیان هه‌ر یه‌كه بۆخۆی ڕێچكه و قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆی دامه‌زراندووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن زیره‌ك كردی و له‌وانی جیاده‌كاته‌وه و ده‌یكاته ئیمبراتۆری گۆرانی و ئاوازی كوردی ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر به وردی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئاكادیمیانه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی بكرێت تێده‌گه‌ین هه‌ر گۆرانیه‌كی حه‌سه‌ن زیره‌ك بۆ خۆی داهێنانیكه له بواری گۆرانی و ئاوازی كوردیدا زیره‌ك به چه‌ندین شێوه‌زاری جیای زمانی كوردی و بێگانه‌ی وه‌ك فارسی و توركی گۆرانی ده‌چڕێت و داهێنانی ناوازه له‌و بواره‌دا تۆمار ده‌كات، له‌گۆرانیه‌كانیدا ڕووداوه‌كانی ڕۆژمان وه‌ك مێژوونوسێكی به سه‌لیقه بۆ تۆمار ده‌كات و چه‌ندان وشه‌ی كوردی په‌تی و ڕه‌سه‌نی له فه‌وتان و له‌ناچوون پاراست، وه‌ك گه‌ڕیده‌یه‌كی ماندوو نه‌ناس به‌شێكی زۆری گوند و شاره‌كانی كوردستان گه‌ڕا و له گۆرانیه‌كانیدا ڕوودا و داب و نه‌ریتیان به‌رجه‌سته كرد .
ئه‌م باسه زۆر له‌وه زیاتر هه‌ڵده‌گرێت كه له وتارێكی ئاوا كورتدا له‌سه‌ری بدوێین بۆیه پێم باشه هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر وته‌ی به‌شێك له‌و هونه‌رمه‌ند و مۆزیكزان و نوسه‌ره دیارانه بكه‌م كه له‌باره‌ی توانا و بلیمه‌تی زیره‌كه‌وه دووان، ڕه‌نگه هه‌ندێكیان ڕۆژانێك بووه له ناخه‌وه ئیره‌ییان به زیره‌ك بردووه، به‌ڵام ئه‌مه نه‌بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی چاو له ڕاستیه‌كان بپۆشن به‌ڵی زۆرن ئه‌وانه‌ی قسه و باسیان هه‌بووه له‌سه‌ر بلیمه‌تی و توانای له‌ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌م هونه‌رمه‌نده نه‌مره….لێره‌دا ته‌نیا ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌ڕه‌خسێت كه وته‌ی به‌شێك له‌و كه‌سانه بخه‌ینه به‌ر دیده‌ی خوێنه‌ران، له‌مه‌ڕ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌رز نرخاندنی هونه‌ری بڵندی زیره‌كه‌وه، دیاره مشتێكیش نمونه‌ی خه‌روارێكه:
•دكتۆر محه‌مه‌د سدیق موفتی زاده: له‌نامیلكه‌ی چریكه‌ی كوردستاندا فه‌رمویه‌تی: ده‌نگی كاك زیره‌ك بۆخۆی دهزگاێیكی ئۆركسترای كوردی یه، چونكه له‌هه‌ر چریكهێیكدا چه‌ند جۆر ئاوازی مۆزیك ده‌بیسترێ.
•محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان: حه‌سه‌ن زیره‌كی كوردان ئه‌فسانه‌ی گۆرانی ئێرانی یه.
•موجته‌بای میرزاده: كورد پێش حه‌سه‌ن زیره‌ك هونه‌رمه‌ندی وای نه‌بووه، نه دوای ئه‌ویش هونه‌رمه‌ندی وای ده‌بێت.
•مه‌زهه‌ری خالقی: كورد به‌هۆی حه‌سه‌ن زیره‌كه‌وه خاوه‌نی پتر له 100 میلۆدیه و ده‌وڵه‌مه‌ندترین نه‌ته‌وه‌یه له میلۆدیدا.
•دكتۆر مارف خه‌زنه‌دار: له‌ئاهه‌نگی هاوسهرگیرییهكهمدا له ساڵی 1957 له به‌غدا حه‌سه‌ن زیره‌ك له 9ی شه‌وه‌وه تا 4ی به‌یانی به‌رده‌وام چه‌ندین چه‌پكه گۆرانی ده‌چڕی و ئه‌وه‌ی ده‌یگوت هه‌رگیز نهیدهوتهوه.
•شه‌ماڵ ێائیب: حه‌سه‌ن زیره‌ك عهبقری (بلیمه‌ت) بوو، ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بوایه گۆرانی كوردی له‌ناوده‌چوو.
•مامۆستا عه‌بدولی حه‌مه باقی: له‌به‌رنامه و چه‌ندین بۆنه‌دا وتویه‌تی: كورد به‌ختی هه‌بوو كه حه‌سه‌ن زیره‌ك كورد بوو، به‌ڵام حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌ختی نه‌بوو كه كورد بوو.
ماوه‌ته‌وه بڵێم، سڵاو له گۆرانی یه عهییارهكانی پڕاوپڕن له بۆنه‌ی ڕه‌یحانه و مێخه‌ك و شه‌وبۆ و بۆن و به‌رامه‌ی هه‌موو سیما جوانه‌كانی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی.
ئه‌ندازیار محه‌مه‌د دوكانی
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19