riklam

لە دواوە

بابەتی گۆڕاو 01:39 PM - 2018-06-26
.

.

لە دواوە

د.شیركۆ عبدالله‌‌
× رۆژگارێكی سەیرە بەگم. بیرتە جاران چۆن بە حەماسەتێكی زۆرەوە ئەمانویست دنیا بگۆڕین؟
ـ ئەی ئەرێ‌ وەڵـڵا.. كەچی ئێستا خواخوامانە دنیاكە نەمانگۆڕێ‌.
× بۆ یەعنی بەخێرێ‌ هێشتا نەیگۆڕیوین؟!
ـ بەنسبەت جەنابتەوە نازانم. بەڵام شەخسییەن منی زۆر نەگۆڕیوە.. هەر زەلامەكەی جارانم تەقریبەن.
× تەقریبەنی چی ئوستاز؟ بەخوا لەگەڵ جاراندا عەرزو عاسمانت فەرقە. ئەوسا كێ‌ ئەیوێرا قسە لەقسەتا بكات؟
ـ رجات لێ‌ ئەكەم برینم مەكولێنەرەوە. خۆم وەزعم زۆر تەواو نییە.
× بەدەست منەوە؟
ـ نا.. تۆ بۆچی؟.. بەدەست ئەو هەموو تاقم و باندو گروپ و دەعبایانەوە.
× عاجز نابی ئەگەر بڵێم نیوەی زیاتری خەتای خۆتی تیایە؟
ـ چییە هەتیو ئەمڕۆ نەوعێكی تر قسە ئەكەی؟!
× لە تەحەمولا نەماوە گەورەم.. ئیش ناڕوا.. كەس كاغەزی كەس ناخوێنێتەوە.
ـ جا ئەوە بۆچی خەتای منی تیایە؟.. سەردەمەكە خۆی سەردەمێكی قۆڕ و بێ‌ مەعنایە.
× بۆچی قۆڕ و بێ‌ مەعنایە؟
ـ چونكە هەریەك تۆز چاو سوور بكەیتەوە ئەڵێن كابرا دیكتاتۆرەو دژی دیموكراسییە.
× جا توو سەری من نا، توو سەری عەزیزت ئەمە ناو ئەنێی دیموكراسی؟
ـ بەینی خۆمان بێ‌ نەوەڵـڵا.. فەوزایەكە نە سەری دیارە نە بن.
× ئەی بۆچی پێی ئەڵێی دیموكراسی؟
ـ كوڕی خۆم رۆژگارەكە وا ئیجاب ئەكات.. رەشە خەڵكەكە پێی ئەڵێن دیموكراسی، تۆش ئەبێ‌ بچیتە سەر دینی ئەوان.
× هەی بەزیای خێرم نەكرد، پاش ئەو هەموو چەرمەسەری و رەنج و زەحمەتە ئەچی دوای رەشە خەڵكەكە ئەكەوی؟!
ـ مەجبورم رۆڵە.. ئێستا مۆدەی ئەو نەوعە رابەرایەتیكردنەیە.
× ناوی چییە ئەم نەوعە قیادەكردنە؟
ـ قیادەكردن لە دواوە.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket