riklam

لەدهۆك 2 هەزار توندوتیژی سێكسی دژی ژنانی ئێزدی تۆماردەكرێت

جینۆساید‌‌ 03:20 PM - 2018-06-25
.

.

 

وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوانی هەرێم رایدەگەیەنێت: لەدهۆك زیاتر لە دوو هەزار دۆسییەی تاوانی توندوتیژی سێكسی دژی ژنان و كچانی ئێزدی تۆمار كراون كە هەزارو 52 كەسیان تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵیدایەو 984 كەسیشیان لەخوار تەمەنی 18 ساڵییەوەیە.

 

ئەمڕۆ 25ی حوزەیرانی 2018، بەئامادەبوونی مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و پەخشان زەنگەنە سەرۆكی دەستەی باڵای كاروباری خانمان و نوێنەری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان و فەرمانگەی پەیوەندیدارەكان و نوێنەرانی رێكخراوە نێوەدەوڵەتیەكان و دەزگا پەیوەندیدارەكان لەهوڵی سەعد عەبدوڵڵا لەشاری هەولێر ئەنجومەنی باڵای خانمان دووەمین ساڵیادی رۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی دەستدرێژی سێكسی لەكاتی ململانێكاندا كردەوە.

لەسەرەتای مەراسیمەكەدا، پەخشان زەنگەنە سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان لە ئەنجومەنی وەزیران تیشكی خستەسەر دیاریكردنی رۆژی 19ی حوزەیران وەك رۆژی بەرەنگار بوونەوەی دەستدرێژی سێكسی لە كاتی جەنگداو تەئكیدی لەوەكردەوە كە وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان بۆ یەكەمجار پرسی منداڵانی قوربانی لەشەڕی داعشدا باسیكردو وەك بابەتێكی گرنگ هەڵوەستەی لەسەر كرد.

هەروەك ئاماژەی بە تاوانانەدا كە دژی بە ژن و منداڵ لەلایەن تیرۆرستانی داعش ئەنجامدراون و كرنگی كاركرد بۆ دیاریكردنی چارەنووسی ئەو منداڵانەی كە لەئەنجامی دەستدرێژی سێكیسی لەدایكبوون. 

پەخشان زەنگەنە ئەوەشی نەشاردەوە كە حكومەتی عیراقی فیدراڵ هاوكار نەبووە لە بەپیرەوەچوونی هەرێم لە پرسەكان و بە گرنگیزانی بودجەی تایبەتی بۆ دیاری بكاتی هاوكاری حكومەتی هەرێمی بۆت و وەك یەك هارمۆنی پێكەوە كاری لەسەر بكەن.

دواتر مەحمود حاجی ساڵح وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە میانەی وتارێكدا دوای ئەوەی بەگرنگەوە ئاماژەی بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەكگرتوەكان كرد بۆ دادگایی كردنی تاوانباران داعش.  

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان هەڵوەستەی لەسەر هەنگاوەكانی لیژنەی باڵای ناساندنی جینۆسایدی كوردانی ئێزدی و پێكهاتە نەتەوەیی و ئاینەكانی تر كردو بەگرنگەوە ئاماژەی بەو ئامارانەدا كە لەڕێگای سەنتەری بە بەڵگەكردن و لێكۆڵینەوە توانراوە چەندان دۆسێی تاوانەكانی داعش كۆبكەنەوە. 

هەروەك لایەنێك لەو ئامارانەی خستەڕوو وتی: تا ئێستا توانراوە چوار هەزارو 206 دۆسێ تۆمار بكەن كە هەزارو 778 دۆسێیەیان لێكۆڵینەوەیان تەواو بووە ئامادە كراوە بۆ دادگا، هەروەها دوو هەزارو 428 دۆسێی دیكەش لەژێر لیكۆڵینەوەدان و هێشتا تەواو نەكراون.

وتیشی:  لەكۆی ئەو دۆسێیانەشی تەواوكراون هەزارو 191 دۆسیەیان تایبەتە بە ژنان و كچان، جگە لەوەی دوو هەزارو 495 كەسی ونبوو تۆماركراون كە 845 كەسیان رەگەزی مێیینەن، هەروەها دوو هەزارو 303 ونبووشیان هیچ زانیارییەكیان لەسەر نیە.

وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراون راشیگەیاند: تا ئێستا دوو هەزارو 36 دۆسییەی تاوانی توندوتیژی سێكسی لە دەستەی دهۆك دژی ژنان و كچانی ئێزدی تۆمار كراون كە هەزارو 52 كەسیان تەمەنیان لەسەروو 18 ساڵیدایەو 984 كەسیشیان لەخوار تەمەنی 18 ساڵییەوەن.

ئاماژەی بەو هاوكارییانەش كرد كە رێكخراوی سیجەی كرد بۆ راهێنانی كارمەندان و كۆ كردنەوە بەڵگەو دیكۆمێنتەكان، تەئكیدی لەو راسپاردانەش كردەوە كە ساڵی رابردوو خستویەتیە بەر دیدی كۆنفرانسەكە.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket