riklam

رێگری له‌ سوتانى چیاى گۆیژه‌ ده‌كریێت

کوردستان 01:02 PM - 2018-06-25
.

.

تیمیێكى تایبه‌تى كریێكار و سه‌رپه‌رشتیارانى دارستان و پاوانى سلیێمانى و پۆلیسى پاسه‌وانى له‌ هه‌ردوو چیاى گۆیژه‌ و ئه‌زمرڕ سه‌رقاڵى دروستكردنى ئاگربرڕن بۆ ریێگرتن له‌ دروستبوونى ئاگر و سوتانى دارستان و سه‌وزاییه‌كان.

بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ چۆنیێتى به‌ڕێوچوونى ئاماده‌كارییه‌كان و باسكردنى كیێشه‌ى ئه‌و تیمانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام سه‌رقاڵى دروستكردنى ئاگربـڕن و ئه‌و تیمانه‌ى پۆلیسى دارستان كه‌ چاودێرى سنورى هه‌ردوو چیاى ئه‌زمڕ و گۆیژه‌ ده‌كه‌ن، ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامى قه‌زاى مه‌ركه‌زى سلێمانى به‌ یاوه‌رى رائید/فایه‌ق قادر- به‌رێوبه‌رى پۆلیسى دارستانى سلێمانى و عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د- به‌رێوبه‌رى دارستان و پاوانى سلێمانى سه‌ردانى چیاى گۆیژه‌ىان كرد و ده‌ستخۆشى له‌و كرێكارانه‌ كرد كه‌ له‌ ژێر تیشكى گه‌رمى هه‌تاودا له‌ خه‌مى پاراستنى دارستان و سه‌وزاییه‌كاندان.

به‌رێوبه‌رى دارستان و پاوانى سلێمانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد چه‌ند رۆژێكه‌ تیمه‌كانیان ده‌ستیان به‌ كاركردن كردووه‌ و سه‌رقاڵى دروستكردنى ئاگربڕن بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى دروستبوونى ئاگردا كه‌مترین زیان به‌ ناوچه‌كه‌ بگات، داواشى له‌ هاولاَتیان كرد له‌ كاتى سه‌ردانیان بۆ چیاى گۆیژه‌ و ئه‌زمڕ به‌ وریاییه‌وه‌ ئاگر بكه‌نه‌وه‌ و نه‌بنه‌ هۆى سوتانى ئه‌و دارستان و سه‌وزاییانه‌ى كه‌ به‌ ره‌نج و ماندوبونێكى زۆر دروست بوون.

PUKmedia راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تى سلێمانی

IMG_1818.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket