riklam

ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ده‌په‌ ئاشكراده‌كرێت

کوردستان 12:32 PM - 2018-06-25
.

.

به‌پێی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، ھه‌ده‌په‌ زیاتر له‌ 11% ی ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستھێنا و ئه‌ردۆگانیش به‌سه‌رۆكی توركیا ھه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

له‌ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا و دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، ھه‌ده‌په‌ له‌  11.54% و  ئاكه‌په‌ 42.42%  و مه‌ھه‌په‌ زیاتر له‌ 11% و جه‌ھه‌په‌ 22%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستھێناوه‌، به‌و ئه‌نجامه‌ش، ھه‌ده‌په‌ 67 كورسی و ئاكه‌په‌ 293 كورسی و مه‌ھه‌په‌ 50 كورسی و جه‌ھه‌په‌ 146 كورسی به‌ده‌ستده‌ھێنن. 

ھه‌روه‌ھا له‌ ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیشدا دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ 8.38% و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌ 52% و موره‌حه‌م ئینجه‌ له‌ 30% و میراڵ ئه‌كشنه‌ر له‌ 7%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستھێناوه‌.

به‌و ئه‌نجامه‌ش ئه‌ردۆگان توانی له‌ خولی یه‌كه‌مدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبھێنێت و له‌ وته‌یه‌كیشیدا به‌ بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیه‌وه‌ رایگه‌یاند: ھیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ گومانی له‌و ئه‌نجامانه‌ ھه‌بێت و زۆرینه‌ی گه‌ل متمانه‌یان پێبه‌خشیوه‌.

وتیشی: رێژه‌ی به‌شداریكردنی ده‌نگده‌ران له‌ 90% بووه‌.

له‌كاردانه‌وه‌یشدا پارتی گه‌لی كۆماری جه‌ھه‌په‌ رایگه‌یاند: ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌زگا ره‌سمییه‌كانه‌وه‌ بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ گوماناوین.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket