riklam

ئه‌مڕۆ دوا واده‌ی تۆماركردنی ھاوپه‌یمانێتییه‌كانه‌

کوردستان 12:24 PM - 2018-06-25
.

.

ئه‌مڕۆ 25-6-2018، واده‌ی تۆماركردنی ھاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆتایی دێت و تائێستاش ته‌نھا یه‌ك ھاوپه‌یمانی تۆماركراوه‌.

شۆڕش حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و ڕاگه‌یاندنی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردن و راپرسیی ھه‌رێم له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا راگه‌یاند: سه‌عات 11:00 ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوا واده‌بووه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی داواكاری پێكھێنانی ھاوپه‌یمانێتی له‌ نێوان ئه‌و قه‌وارانه‌ی په‌سه‌ندكراون و متمانه‌یان پێدراوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، تا ئێستاش ته‌نھا یه‌ك ھاوپه‌یمانێتی به‌ناوی لیستی سه‌رده‌م تۆماركراوه‌و داواكه‌شیان بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌رزده‌كرێته‌وه‌.

وتیشی: سه‌ره‌تای مانگی داھاتووش قۆناغی وه‌رگرتنی ناوی كاندیده‌كان ده‌ستپێده‌كات بۆ ئه‌و قه‌واره‌ سیاسییانه‌ی په‌سه‌ندكراون، دوای ئه‌وه‌ی وردبینیش بۆ ناوه‌كان كرا له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانه‌وه‌ په‌سه‌ند ده‌كرێن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket