riklam

ده‌میرتاش و هه‌ده‌په‌ توركیایان توشی شۆك كرد

جیهان 10:54 AM - 2018-06-25
.

.

له‌هه‌ڵبژاردنی توركیا ده‌میرتاش و هه‌ده‌په‌ به‌ڕێژه‌ی ده‌نگه‌كانیان توركیایان توشی سه‌رسوڕمان كرد.

پاش كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆك كۆماری توركیا و نوێنه‌رانی په‌رله‌مان دوێنێ ئه‌نجامیی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاوكرانه‌وه‌و به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی هه‌ده‌په‌ بۆ سه‌رۆك كۆمار رێژه‌ی 8.31% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێنا كه‌ ده‌كاته‌ 4 ملیۆن 35 هه‌زار و 515 ده‌نگ ده‌كات به‌وه‌ش پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ستهێنا.

هاوكات پارتی دیموكراتی گه‌لان ( هه‌ده‌په‌ ) به‌ربه‌ستی 10% ی شكاند كه‌به‌م رێژه‌یه‌ش زۆر زیاتر له‌و ده‌نگانه‌ی هێناوه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرا و به‌م ده‌نگانه‌ش هاووڵاتیانی توركیایان توشی سه‌رسوڕمان كردوه‌.

هاوكات ئەنجامی بارایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیا بەمشێوەیەیە:

ئاکەپە ٤٣٪

ھەدەپە ١٠.٧٪

جەھەپە ٢٢.٦٪

مەھەپە ١١.٣٤٪

ئیی پارتی ١٠٪

سەعادەت ١٪

ھودا پارتی ٠.٥٪


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket