riklam

دیاله‌.. دایكێك و سێ كچ كوژران

عیراق 09:38 AM - 2018-06-25
.

.

شه‌وی رابردوو له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی حه‌مرین ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر خێزانێک و سێ ئه‌ندامی ئه‌و خێزانه‌یان كوشتووه‌و سه‌رجه‌م ئاڵتون و پاره‌ی ماڵه‌كه‌شیان بردوه‌.

ئه‌مڕۆ 25-6-2018، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی حه‌مرین، هه‌ڵیان كوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵێک و  دایكێک و سێ كچی ئه‌و ماڵه‌یان كوشتووه‌و سه‌رجه‌م پاره‌و ئاڵتونی ماڵه‌كه‌شیان بردوه‌.

راشیگه‌یاند: یه‌كێك له‌ كچه‌ كوژراوه‌كان كارمه‌ندی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ له‌ دیاله‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ ئێستادا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌.

PUKmedia تایبه‌ت   

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket