riklam

كێشه‌ی قوڵی دوو عه‌شیره‌ت چارسه‌رده‌كرێت

کوردستان 09:18 AM - 2018-06-25
.

.

شه‌وی رابردو ھه‌ردوو عه‌شیره‌تی گۆران و ھه‌ركی له‌ به‌رامبه‌ر یه‌ك دا وه‌ستابوون ھه‌ردوولا له‌ گوندی گێله‌ سپی له‌ سنووری  ناحیه‌ روڤیا سه‌ر به‌ قه‌زای به‌رده‌ره‌ش له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باشی دابوون بۆ ھێرشكردن سه‌ر یه‌كتری.

به‌شار موشیر ئاغا سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی گۆران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێواره‌ی دوێنێوه‌ به‌شێك له‌ پیاوانی  عه‌شیره‌تی ھه‌ركی ویستیان ھێرش بكه‌نه‌ سه‌ر گونده‌كانی گۆران نشین، به‌ڵام پیاوانی ئێمه‌و خه‌ڵكی گوند ھه‌مووان سه‌نگه‌ریان له‌ عه‌شیره‌تی ھه‌ركی گرت رێگریان كرد له‌ ھێرشكردن.

وتیشی: خۆشبه‌ختانه‌ كێشه‌ی نێوان ھه‌ردوولا له‌سه‌ر ده‌ستی پیاو ماقوڵانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و دامووده‌زگانی حكومه‌ت چاره‌سه‌ركرا ھه‌ردوولا رێكه‌وتن له‌ رێگای دادگاوه‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كه‌یان بكرێت .

شایه‌نی باسه‌ ئێواره‌ی دوێنێ به‌ھه‌زاران چه‌كدار له‌ ھه‌ردوو عه‌شیره‌تی گۆران و ھه‌ركی سه‌نگه‌ریان له‌ یه‌كترگرت و ویستیان ھێرش بكه‌نه‌ سه‌ر یه‌كتری، به‌ڵام له‌ سه‌ر ده‌ستی پیاوانی ریش سپی گه‌وره‌ی ناوچه‌كه‌ كۆتایی به‌كێشه‌كه‌یان ھێنرا .

PUKmedia محه‌مه‌د جه‌لیل

 

raw.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket