riklam

کۆمسیۆن بڕیاریدا هەموو دەنگەکان بە دەست نەژمێردرێتەوە

عیراق 09:50 PM - 2018-06-24
.

.

ئەنجومەنی کۆمسیارانی دادوەرانی راسپێردراو بۆ کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیاریدا تەنھا دەنگەکانی ئەو ناوەندانەی سکاڵایان لەسەرە ھەژمار بکاتەوە، چ لە ناوخۆ بێت یاخود لە دەرەوە، ئەوەش بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵی.

دادوەر لەیس جەبر حەمزە وتەبێژی ئەنجومەنی کۆمسیارانی ھەڵبژاردن لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا بڕیاریدا دەنگەکانی ئەو ناوەندانەی سکاڵایان لەسەر پێشکەش کراوە یاخود بە راپۆرتی رەسمی گومانی ساختەکارییان ھەیە بە تەنھا دەژمێردرێنەوە چ لە ناوخۆ بێت یاخود لە دەرەوە، وەک رێزێک بۆ دەنگی دەنگدەران و مافی بەشداریکردنیان لە کاروبارە گشتییەکان.

راشگەیاند,وە، رێنمایی دەدرێتە سەرجەم دادوەرانی نوسینگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان، بۆ ئەوەی سندوقەکان و بارکۆدی ئەو سندوقانەی سکاڵایان لەسەر پێشکەش کراوە لە رێوشوێنی ئەمنی توندوتۆڵدا بنێرن بۆ بەغدا تاکو لە کات و شوێنی گونجاوداو بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و قەوارە سیاسیيەکان دووبارە دەنگەکانیان بەدەست بژمێردرێنەوە.


PUKmedia كوردسات

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket