riklam

سلێمانی.. كچێك گیانیله‌ده‌ستدا

کوردستان 09:25 PM - 2018-06-24
.

.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا كه‌ كۆپییه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ شاری سلێمانی كچێك كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 24-6-2018 كچێك له‌ شه‌ڵته‌ری ژنان له‌ گه‌ڕه‌كی قڕگه‌ی شاری سلێمانی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێناوه‌و دوای گه‌یشتنی هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی به‌شی پۆلیسی به‌ڵگه‌و تاوان و لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی له‌ رووداوه‌كه‌، ته‌رمه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری له‌ شاری سلێمانی كراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی پۆلیس، كچه‌كه‌ ناوی (ك،ح،م)ـه‌و ته‌مه‌نی 26 ساڵانه‌و به‌ په‌ت خۆی خنكاندووه‌. له‌ ئێستاشدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket