riklam

عه‌شیره‌ته‌كانی هه‌ركی و گۆران روبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌

کوردستان 09:17 PM - 2018-06-24
.

.

له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ 24-6-2018 له‌ ناحیه‌ی روڤیای سه‌ر به‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ردوو عه‌شیره‌تی هه‌ركی و گۆران روبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ هه‌زاران چه‌كدار له‌ هه‌ردوو عه‌شیره‌تی هه‌ركی و گۆران سه‌نگه‌ریان له‌ یه‌كتر گرتووه‌و له‌ ئاماده‌كاریدان بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یه‌كتر.

له‌باره‌ی هۆكاری كێشه‌كه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ وتی: به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زاره‌وه‌یه‌ كه‌ كێشه‌كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو عه‌شیره‌كه‌دا زۆر گه‌وره‌ بووه‌و گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌زاران چه‌كدار روبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه‌.

جێی باسه‌، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ روبه‌ڕووی یه‌كتر نه‌بوونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام له‌ ئاماده‌كاریدان.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket