riklam

سوید.. پرسه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی به‌ڕێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 08:21 PM - 2018-06-24
.

.

رۆژی 24-6-2018 به‌ سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌ هه‌ماهه‌نگی كۆمیته‌ی سویدو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی و به‌ ئاماده‌یی عومه‌ر شێخ موس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو مامۆستا عه‌لی حه‌ویز ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی و شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و یوسف زۆزانی سه‌ركرده‌ی دێرینی یه‌كێتی و ئه‌بو شه‌هاب و ئه‌حمه‌د یامه‌ڕنی پاڵیۆزی پێشووی عیراقی فیدراڵ و جه‌ماوه‌رێكی یه‌كجار زۆری ڕه‌وه‌ندی كوردی له‌ شاری ستۆكهۆڵم و ده‌وروبه‌ری و چه‌ندین كادری دێرینی تری یه‌كێتی و پێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كان و هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌ران و وه‌فدی باڵیۆزخانه‌ی عیراق له‌ سویدو نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ری زۆربه‌ی حزبه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان و خانه‌واده‌كه‌ی، پرسه‌ی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رو لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ شاری ستۆكهۆڵمی پایته‌ختی سوید له‌ مه‌راسیمێكی شایسته‌دا به‌ڕێوه‌چوو.

سه‌ره‌تا سه‌میر ئه‌مین نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وڵاتی سوید وتارێكی پێشكه‌شكرد.

پاشان عومه‌ر شێخ موس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان باسی له‌ جوامێری و خۆنه‌ویستی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی كرد، هه‌روه‌ها باسی له‌و سات و كاتانه‌ كرد كه‌ له‌گه‌ڵ مامی گه‌وره‌مان مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان و كاك عادل مورادو د.فواد مه‌عسوم چۆن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ هه‌لومه‌رجێكی دژواردا یه‌كێتیان پێكهێناوه‌.

هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا چه‌ند بروسكه‌ی ماته‌مینی چه‌ند وته‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌ورو خه‌بات و تێكۆشانی زیاتر له‌نیو سه‌ده‌ی عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی خوێنرایه‌وه‌.

PUKmedia فه‌لاح ئه‌حمه‌د ڕه‌شید - سوید

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket