riklam

PUKmedia ئه‌نجامه‌ به‌رییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا بڵاوده‌كاته‌وه‌

جیهان 07:58 PM - 2018-06-24
.

.

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 24-6-2018، دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان وێستگه‌كانی ده‌نگدان له‌سه‌رانسه‌ری توركیا به‌ رووی ده‌نگده‌راندا داخران و پڕۆسه‌ جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیاو په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ستیپێكرد، كه‌ رێژه‌ی له‌ 87.1% ی ده‌نگده‌ران له‌و وڵاته‌دا به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردوه‌.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی توركیا تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ به‌پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان رێژه‌ی له‌ 38% ی ده‌نگه‌كان بۆ په‌رله‌مانی توركیا جیاكراونه‌ته‌وه‌.
 هه‌روه‌ها رێژه‌ی له‌ 48% ی ده‌نگه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا جیاكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

1- ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان له‌ پێشه‌وه‌یه‌و رێژه‌ی 56.4% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
2-  موحه‌ره‌م ئینجه‌ به‌پله‌ی دووه‌م دێت و رێژه‌ی له‌28.7% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
3-  مۆراڵ ئه‌كشنار به‌ پله‌ی سێیه‌م دێت رێژه‌ی 7.4% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
4- سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش تاكه‌ كاندیدی كورد بۆ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رێژه‌ی له‌ 6.4% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
4- ته‌مه‌ل كه‌رمۆڵڵا ئۆغڵۆ رێژه‌ی له‌ 0.9% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.
5- دۆغۆ بارینجاك رێژه‌ی له‌ 0.2% ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket