riklam

هه‌ده‌په‌ راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

جیهان 07:35 PM - 2018-06-24
.

.

دوای كۆتاییهاتنی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی توركیا، پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) داوا له‌ چاودێرانی هه‌ڵبژاردن ده‌كات، چاودێری سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و بنكه‌كانی ده‌نگدان چۆڵنه‌كه‌ن.

له‌ رایگه‌یاندراوێكدا ناوه‌ندیی گشتی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) داوای له‌ كارمه‌ندانی سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و چاودێرانی وڵاتان ده‌كات كه‌له‌ سه‌رتاسه‌ری توركیادا چاودێری سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ن و له‌كاتی جیاكردنه‌وه‌و ژماردنی ده‌نگه‌كاندا رێگا به‌هیچ جۆره‌ ساخته‌كارییه‌ك نه‌ده‌ن.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی هه‌ده‌په‌دا هاتووه‌، تاوه‌كو سه‌رچاوه‌ و لایه‌نه‌ بڕواپێكراوه‌كان ئه‌نجامی ره‌سمی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌، لای سندوقه‌كان چۆڵنه‌كه‌ن و له‌شوێنی جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنی ده‌نگه‌كان بمێننه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، ئه‌و رێژه‌و ژمارانه‌ی بڵاوده‌كرێته‌وه‌ له‌چه‌ند كه‌ناڵێكی توركیا دروستنین و چاوه‌ڕوانین ئه‌مشه‌و ئه‌نجامی به‌رایی ده‌نگه‌كان له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ی كۆمسیۆنه‌وه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌.

PUKmedia له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket