riklam

توركیا.. ده‌ست به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌كرێت

کوردستان 06:10 PM - 2018-06-24
.

.

له‌ سه‌عات 5 ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه‌ یه‌كشه‌ممه‌، پرۆژه‌ی ده‌نگدانی بۆ په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی توركیا كۆتایی هات و ده‌ست به‌پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان كرا.

شه‌ش كاندید خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا پاڵاوتووه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 4 هه‌زار كاندیدی حزبه‌كانیش خۆیان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ كاندیدكردوه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 56  ملیۆن كه‌س له‌ توركیا مافی ده‌نگدانی هه‌بووه‌و له‌و ژماره‌یه‌ش زیاتر له‌ 10 ملیۆن ده‌نگده‌ر له‌ باكوری كوردستانن، هه‌روه‌ها سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ده‌په‌ تاكه‌ كاندیدی كورده‌ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی توركیا.

له‌دوای داخستنی بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌توركیا، ده‌ستكرا به‌جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان و بڕیاریشه‌ ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی كۆمسیۆنی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی ژماره‌ی به‌شداربوانی پرۆسه‌كه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدانی سه‌رۆكایه‌تی بۆ 13 هه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌و 27 هه‌مین خولی په‌رله‌مان له‌توركیا به‌ڕێوه‌چوو و له‌دوای ته‌وابوونی كاتی یاسایی پرۆسه‌كه‌ش جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ده‌ستیپێكرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket