riklam

عیراق.. كاتی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست راده‌گه‌یه‌نرێت

عیراق 05:32 PM - 2018-06-24
.

.

بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ 27-6-2018 جیاكردنه‌وه‌و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ به‌ ده‌ست، ده‌ستپێبكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست، له‌سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مان ده‌ستپێبكات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: تائێستا كاتی گواستنه‌وه‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ شوێنی دیاریكراوی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دیارنیه‌، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له‌پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامبدرێت.

به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئه‌و سندوقانه‌ ده‌كرێت، كه‌ تانه‌یان له‌سه‌ره‌.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket