riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی تاوتوێی درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مان ده‌كات

عیراق 05:25 PM - 2018-06-24
.

.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌لیم جبوری دانیشتنی ئه‌مڕۆی بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵگرت، كه‌ تایبه‌ت بوون به‌ ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی هه‌مواری چواره‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ژماره‌ "45" ی ساڵی 2013 .

به‌ختیار شاوه‌یس ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئه‌مڕۆ 24-6-2018، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆ گفتوگۆكردن له‌ باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ی نوێنه‌ران سبه‌ینێ كۆبێته‌وه‌، كه‌ له‌ 30  ئه‌م مانگه‌ ته‌مه‌نی ئه‌م خوله‌ كۆتایی دێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، بڕیاره‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیاره‌كانی ئه‌و یاسایه‌ بدات.   

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket