riklam

به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی پارێزگاكان مۆڵه‌تیان پێده‌درێت

کوردستان 04:41 PM - 2018-06-24
.

.

به‌ بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، به‌ڕێوه‌به‌ری پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ ماوه‌یه‌ك مۆڵه‌تیان پێده‌درێت.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌تی PUKmedia  له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند: دوێنێ شه‌ممه‌ 23-6-2018 به‌ بڕیارێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژارندنه‌كانی عیراق هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمسیۆنی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك مۆڵه‌تیان پێدراوه‌.

به‌پێی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌، مۆڵه‌ته‌كه‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژه‌و مه‌به‌ست له‌و بڕیاره‌ش دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی كۆمسیۆنه‌ له‌پارێزگاكانی عیراق له‌كاتی دوورباره‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia تائێستا جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق به‌ده‌ست، ده‌ستیپێنه‌كردوه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی كۆمسیۆنیش له‌چاوه‌ڕوانی رێنمانی پێویستی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقن بۆ ده‌ستپێكردن به‌ هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket