riklam

پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

کوردستان 04:01 PM - 2018-06-24
.

.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئاماده‌بوون له‌ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاساییی خولی به‌هاره‌، ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مان، له‌ سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/6/26، ئه‌مه‌ش ده‌قی بانگهێشته‌كه‌یه‌:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان

به‌پێی حوكمی بڕگه‌ (2)  له‌ ماده‌ی (17) و بڕگه‌ (1) له‌ ماده‌ی (18) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عێراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاردرا به‌ دانیشتنی ژماره‌ (1)ی ئاسایی خولی به‌هاره‌ ساڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌ كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2018/6/26، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌بن.


جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق


PUKmedia راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان

Document-page-001.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket