riklam

توركیا.. ئاكه‌په‌ پێشێلكاریی ده‌كات

جیهان 03:43 PM - 2018-06-24
.

.

له‌ دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند سه‌عاتێك به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی ھه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا، به‌شێك له‌ ئاژانسه‌ ھه‌واڵیه‌كان ئاماژه‌ به‌ چه‌ند پێشێلكارییه‌ك له‌لایه‌ن پارتی دادو گه‌شه‌پێدانه‌وه‌ له‌ ئامه‌دو نسێبین و شاری وان ده‌كه‌ن.

به‌پێی وته‌ی سه‌رچاوه‌كان، له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئه‌سته‌نبوڵ چه‌ند گروپێكی سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵات ھێرشیان كردوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ھه‌ده‌په‌و رێگیان لێكردوون به‌شداری له‌ پرۆسه‌ی ھه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن.

ئه‌وه‌ش ئاشكرابووه‌، له‌ شاری ده‌نیزلی توركیا ژماره‌یه‌ك كیسی پسوڵه‌ی ده‌نگدان دڕێنراون و زه‌رفی كارتی ده‌نگدانیش كراونه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌سعود یه‌ڵازی ئامه‌د سێ كه‌س به‌ 100 كارتی ده‌نگدانه‌وه‌ ھه‌وڵیانداوه‌ بچنه‌ ناو بنه‌كانه‌وه‌ و ده‌نگ بده‌ن، جگه‌ له‌وه‌ش له‌ناوچه‌ی نسێبین له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارنی توركیاوه‌ ھه‌ڕه‌شه‌ له‌ ھاووڵاتییان كراوه‌ به‌ئاشكرا ده‌نگ بده‌ن و له‌ وان-یش رێگه‌ نه‌دراوه‌ چاودێرانی ھه‌ده‌په‌ بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌ن.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket