riklam

خوتبە و لێدوان

بابەتی گۆڕاو 03:19 PM - 2018-06-24
.

.

خوتبە و لێدوان

د.شیركۆ عبدالله‌‌

ـ دەنگوباس چییە كەلـلەپووت؟
× زۆر خراپە بەگم. وەزع وا بڕوا ئیتر مەگەر هەر باسی شەڕی بەینی بووك و خەسوو بكەین.
ـ شەڕی بەینی بووك و خەسوو؟!
× بەڵێ‌، یان چەقەچەقی مەعبێن كرێچی و ساحێب خانوو.
ـ یەعنی مەسەلە سیاسیەكان مەمنوعن؟
× مەمنوع نین بەس هیچ كەس گوێیان ناداتێ‌. ئەوپەڕەكەی زەردەخەنەیەكی بۆ ئەكەن و تەواو.
ـ ئەوە مەعنای وایە بارەكەیان دۆزیوەتەوە كوڕم.
× چۆن دۆزیویانەتەوە تێناگەم؟
ـ مەعلومە رۆڵە.. بۆیان دەركەوتووە شوكور موشكیلەكان گەورە بوون و ئیتر ئەتوانن خۆیان ئاگایان لە خۆیان بێ‌.
× موشكیلەكان گەورە بوون؟!
ـ بەڵێ‌ هەموو وەختی ژنیانە.
× ئوستازگیان موشكیلە موئەنەسە، ئەبێ‌ بڵێی وەختی شووكردنیانە.
ـ ئەمیشت بردەوە سەر ژنی داماو؟ خۆی وەزعی زۆر چاكە؟!
× ئەرێ‌ وەڵـڵا ئەوەندە چاكە تا خوا ئەڵێ‌ بەس.
ـ راست ئەكەی طوب عەدلییەكانمان جوانن. بەڵام خەتای تۆ نییە، خەتای منە پرسیار لە لاخەبەرێكی وەكو تۆ ئەكەم.
× بۆچی لاخەبەرم ئوستاز؟.. وەڵـڵا ئاگام لە خشەی مارومێرووە.
ـ دە ئەگەر ئاگات لە خشەی مارومێرووە پێم بڵێ‌ وەزعی مەملەكەت چۆن ئەڕوا بەڕێوە؟
ـ ئەزانی چۆن ئەڕوا بەڕێوە؟ وەك ئەوەیە تۆ هەر خەوتبیت و فیڕنەگولەش مەشغوڵی نەوتی عەلادینەكە بێ‌.
ـ ئەی جەنابت؟
× منیش هەر خەریكی خوتبە و لێدوان بم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket