كۆسره‌ت ره‌سول: شه‌هیدان و تێكۆشه‌ران سه‌رمایه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن
ی.ن.ک 03:05 PM - 2018-06-24.
كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به یاوه‌ری د. ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی له شاری هه‌ولێر سه‌ردانی ماڵی چه‌ند شه‌هیدو تێكۆشه‌رێكی كرد.
له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ 24-6-2018، له شاری هه‌ولێر، جێگری سكرتێری گشتی سه‌ردانی ماڵی شه‌هیدی سه‌ركرده خه‌سرۆ شێره‌ی كرد.
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی وتی:"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حزبی شه‌هیدانه‌و شه‌هیدانمان به‌شێكی گرنگن له سه‌روه‌رییه‌كانمان كه تا هه‌تایه هه‌موومان شانازییان پێوه ده‌كه‌ین.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جێگری سكرتێری گشتی گوتی"ئه‌ركه له‌سه‌ر شانی هه‌موومان به‌وه‌فا بین بۆ خوێنی شه‌هیدانمان و خزمه‌تكردنی كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانمانه، چونكه كه‌سوكاری شه‌هیدان سه‌رمایه‌و ئه‌مانه‌تی هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌ره شه‌هیده‌كانمانه له ئه‌ستۆماندا".
له به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كانیدا، جێگری سكرتێری گشتی سه‌ردانی تێكۆشه‌ری دێرین عه‌بدوڵڵا تۆفیقی كرد‌و له ته‌ندروستی به‌ڕێزیانی پرسی و هیوای خواست هه‌میشه ساغ و ته‌ندروست و سه‌لامه‌ت بێت".
كۆسره‌ت ره‌سول وتیشی:"ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانی هه‌زاران تێكۆشه‌رو قاره‌مانه، كه ئه‌وێ رۆژێ به رۆح و گیانی خۆیان به‌ره‌نگاری دوژمنانی كورد ده‌بوونه‌وه له‌پێناو گه‌یشتن به ئازادی.
له كۆتا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كانیدا، كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی و د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌ردانی ماڵی خوالێخۆشبوو "پیرۆز جیهانگیر ئه‌حمه‌د"ی كرد‌و پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆی گه‌یانده خانه‌واده‌و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو و هیوای خواست ئه‌مه دواكۆست و ناخۆشیان بێت و كۆچكردووش جێگای به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ریه‌ك له خانه‌واده‌ی شه‌هید خه‌سرۆ شێره‌و تێكۆشه‌ری دێرین عه‌بدوڵا تۆفیق و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو پیرۆز جیهانگیر سوپاسی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لیان كرد‌و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه به‌ڕێزیان هه‌میشه به‌وه‌فاو به ئه‌مه‌ك بووه به‌رامبه‌ر خوێنی شه‌هیدان و هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی خۆی.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19