riklam

پۆلیسی سلێمانی هێزێكی تایبه‌ت دروستده‌كات

کوردستان 02:59 PM - 2018-06-24
.

.

له‌چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ دابینكردنی هێمنی‌و ئارامیی زیاتر بۆ هاووڵاتیان‌و رێگرییكردن له‌پێشێلكاریی یاسایی، به‌فه‌رمانی عه‌میدی مافپه‌روه‌ر ئاسۆ ته‌ها عه‌بدولكه‌ریم، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پۆلیسی سلێمانی هێزێكی تایبه‌تی دروستكردووه‌ كه‌ شه‌وو رۆژ له‌ئاماده‌باشی‌و ده‌رچوندان‌و كاریان ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ سه‌ركێشی‌و ته‌قه‌ ده‌كه‌ن، داوای سه‌رانه‌ له‌خه‌ڵك ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی له‌یاسا هه‌ڵهاتون.

ئه‌و هێزه‌ تایبه‌ته‌ به‌ره‌زامه‌ندی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دروستكراوه‌و شه‌وو رۆژ له‌گه‌ڕاندایه‌، له‌و ماوه‌ كه‌مه‌ی دروستكراوه‌، هێزه‌كه‌ چه‌ندین داواكراویان ده‌ستگیركردووه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر ده‌یان ئۆتۆمبێلی بێ ژماره‌دا گرتووه‌و روبه‌روی دادگایان كردونه‌ته‌وه‌.

مه‌فره‌زه‌كانی ئه‌م هێزه‌ نوێیه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هه‌موو شه‌وێك له‌گه‌ڕه‌ك‌و كۆڵانه‌كاندا به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕێن كه‌ چه‌كی بێ مۆڵه‌تیان پێیه‌و یاسا پێشێل ده‌كه‌ن، به‌ڕۆژیش مه‌فره‌زه‌ی نهێنیی هه‌یه‌و زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ كۆده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌یاسا ده‌رچوون.

له‌و ماوه‌ كه‌مه‌ی ئه‌م هێزه‌ پێكهێنراوه‌و به‌هۆی چالاكییه‌ به‌رده‌وامه‌كانیان‌و ئاماده‌بونیان له‌زۆربه‌ی شاڕێ‌ و شوێنه‌ گشتیی‌و كوچه‌و كۆڵانه‌كانی شاری سلێمانی، دیارده‌ی ته‌قه‌كردن زۆركه‌میكردووه‌، به‌ به‌راورد به‌مانگه‌كانی پێشتر.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌به‌رده‌وامیی له‌خزمه‌تی هاووڵاتیاندایه‌و هه‌موو رێكارو رێوشوێنێكی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ دابینكردنی هێمنی‌و ئارامی زیاتر بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی.


PUKmedia راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket